English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیتامین C لە چ خۆراكێك بوونی هەیە
2019-04-21 [02:12 AM]

هەولێر _ ZNA


 

خواردنی ئەو میوە و خۆراكانەی ڕێژەیەی زۆری ڤیتامین C یان تێدایە، بۆ جەستەی مرۆڤ زۆر گرنگە، چونكە سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەكات و  چەندان پێكهاتەی خۆراكی گرنگی تێدایە، لای هەمووان باوە كاتێك بیر لە ڤیتامین C دەكەینەوە، ڕاستەوخۆ بیرمان بۆ لای خواردنی پرتەقاڵ دەچێت، بەڵام زۆر سەوزە و میوەی تر لە پرتەقاڵ زیاتر ئەو جۆرە ڤیتامینەیان تێدایە كە بریتین لەمانەی خوارەوە.

یەكەم: بیبەری شیرین، بە هەموو ڕەنگەكانیەوە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین  C ، چەندان سەرچاوەی گرنگی پێكهاتەی خۆراكی تێدایە و سیستەمی بەرگری له‌ش بەهێز دەكات.

دووەم: چرۆی برۆكسل، هاوشێوەی كەلەرمی بچووكن و پڕن لە ڕیشاڵ و سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی ڤیتامین C ن، لەكاتی برژاندنی چرۆی برۆكسلدا شیرینیەكی زۆر لە بەشی دەرەوەی دروست دەبێت.

سێیەم: برۆكلی ، تەنیا لە یەك كوپ برۆكلی وردكراو نزیكەی 81 میلیگرام ڤیتامین C و K تێدایە كە گرنگە بۆ تەندروستی ئێسك و یارمەتی خوێن مەین دەدەن.

چوارەم: قەرنابیت، خواردنی تەنیا پارچەیەكی بچووك لە قەرنابیت پێنج گرام ڕیشاڵ، پێنج گرام پرۆتین و 127 میلیگرام ڤیتامین Cی تێدایە.

پێنجەم: كێوی ، خواردنی تەنیا دوو دانە میوەی كیوی، ڕێژەی 128 میلیگرام ڤیتامین Cیتان ده‌ست ده‌كه‌وێ، یارمه‌تی خێرا خه‌وتن ده‌دا و ڕێ له‌ خه‌وزڕان ده‌گرێ، به‌هۆی به‌رزی ڕێژه‌ی هۆرمۆنی سیرۆتۆنین، ئه‌م هۆرمۆنه‌ یارمه‌تیتان ده‌دا تا به‌ خێرایی بخه‌ون.

شەشەم: مانگۆ، سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی ڤیتامین A و ڤیتامین C، ڕۆڵێكی گرنگ دەبینێت لە بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری لەش و تەندروستی چاو، زیكەی 122 میللیگرام ڤیتامین C تێدایە.





ئەم هەواڵە 9541جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad