English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری لاوان و گەشت و گوزاری نەمسا : ئامادەین دۆستایەتیمان لەگەل حکومەتی کوردستان بەھێزتر بکەین
2019-04-21 [01:34 AM]

ZNA- هەولێر


لەمیانی پێشوازیە فەرمیەکانی دەسەڵاتدارن و سیاسەتمەدارانی نەمسا لە فەلاح حەسەن ئەو لاوە کوردەی کە ھەردوو پۆستی جێگری سەرۆکایەتی لاوانی سیاسی ئەوڕوپا و جیھانی ھەیە ، ئەمجارە لەلایەن خاتوو (ئەلیزابیت کۆشتینگەر) وەزیری گەشت و گوزار و پەرەپێدانی لاوانی نەمسا پێشوازی لێکرا.
لەدیدارەکەدا فەلاح حەسەن باسی لەدواین رەوشی سیاسی ھەردوو رێکخراوی لاوانی ئەوڕوپا و جیھانی کردووە ، پاشان تیشکی خستۆتە سەر بارودۆخی ئەمڕۆی ھەرێمی کوردستان لەدوای شەڕی داعش و جێماوەی ئایدۆلۆژیای ئەو رێکخراوە لەنێو مێشکی بەشێک لە گەنجانی شارەکانی عیڕاق و دەوروبەری کە تەئکید جێگەی ترسە بۆ سەر ھەرێمی کوردستانیش ، لەلایەکی ترەوە باسی لەسەروبەندی دروستکردنی کابینەی تازەی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش بۆ بەڕێزیان کردووەو ھیوای خواستووە پەرە بەدۆستایەتی ھەردوولا بدرێت، لای خۆی خاتوو ئەلیزابیت پشتگیری خۆی بۆ ھەرێمی کوردستان و لاوانی ھەرێمی کوردستان دەربڕیووە و ئیشارەتی بە قارەمانیەتی گەلی کورد داوە بۆ بەرگریکردن لەھەرێمەکەیان و پێشوازیان لە لێقەوماوانی جەنگ و تیرۆر، وەھیوای خواستووە کە گەنجی کورد زیاتر ڕۆڵ ببینن لە سەکۆ نێودەوڵەتی و سیاسیەکانی جیھانیدا تا بتوانن پەیامی میللەتەکەیان بگەیەنن کە گرنگە بۆ نەوەی تازە و پێگەیشتووی دونیا شارەزایان لەسەر مێژووی ئەم میللەتە خەبتکارە ھەبێت ، شایەنی باسە (کریستیان زوول) کاندیدی پەرلەمانی ئەوڕوپا و ئەندامی سەرکردایەتی لاوانی سیاسی ئەوڕوپا یاوەری سەردانەکەی جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی ئەوڕوپا و جیھان بوون.





ئەم هەواڵە 2779جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad