English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی  ھێرشەکانی سریلانکا سەرکۆنە دەکات
2019-04-21 [03:53 AM]

ZNA- ھەولێر 




سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان ھێرشەکانی سریلانکا سەرکۆنە دەکات و دەڵێت، ئەو ھێرشانە دەریدەخەن ھێشتا ھێزەکانی دژی بەھا جیھانییەکان ھەوڵدەدەن رێگە لە ئاشتی و پێکەوەژیان بگرن.  
نێچیرڤان بارزانی لە تویتێکدا نووسیویەتی" ھێرشە وەحشیگەرانەکانی سریلانکا دژی خەڵکی بێتاوان بیرھێنانەوەیەکی دیکەن کە ھێشتا ھێزەکانی دژی بەھا جیھانییە باوەکان ھەوڵدەدەن رێگە لە ئاشتی و پێکەوەژیان و فرەیی ئایینی بگرن". 
سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان ھیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازێت و دووپاتیدەکاتەوە، حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ رزگاربووانی ھێرشەکان و خەڵکی سریلانکادا ھاوسۆزە. 
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١-٤-٢٠١٩ ھەشت تەقینەوەی یەک لەدوای یەک لە سریلانکا روویاندا، بەھۆیانەوە زیاتر لە ٢٠٠ کەس کوژران و نزیکەی ٥٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 2995جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad