English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داعش ھێرشکی لە پایتەختی سعودیە ئەنجام دا
2019-04-21 [07:27 AM]

ZNA - ھەولێر


ڕێکخراوی داعش لەڕێی دەزگا ڕاگەیاندنەکەیەوە بەرپرسیارێتی ھێرشەکەی سەر بینایەکی ئاسایش لە باکووری ڕۆژئاوای ڕیازی پایتەختی سعودیە ڕاگەیاند.

دەزگاکە وتی " ئەنجامدەرانی ھێرشەکەی سەر بنکەیەکی ئاسایشی دەوڵەت لە شاری زەلفی باکووری ڕۆژئاوای ڕیاز چەکدارانی ڕێکخراوی داعش بوون."

لە ماوەی ڕابردوودا دەزگاکانی ڕاگەیاندنی سعودیە ئاماژەیان بەوەدا ھێزەکانی ئاسایشی سعودیە چوار چەکداریان کوشتووە لەکاتێکدا ئەو چەکدارانە ھێرشیان کردۆتە سەر بنکەیەکی توێژینەوەی سەر بە ئاسایشی دەوڵەت لە زەلفی کە شارێکی بچووکە و دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای ڕیاز و ٢٥٠ کیلۆمەتر لە پایتەختی سعودیەوە دوورە.

وتەبێژی فەڕمی سەرۆکایەتی ئاسایشی دەوڵەت وتی " لایەنەکانی ئاسایشی دەوڵەت توانیویانە شکست بە ھێرشێکی تیرۆریستی بێنن کە بنکەی توێژینەوەکانی پارێزگای زەلفی کردبووە ئامانج، بەپێی ڕەوشەکە مامەڵە لەگەڵ چەکدارەکاندا کراوە و ئەوەش بۆتە ھۆی کوژرانی ھەموویان کە چوار تیرۆریست بوون و ئێستا لێکۆڵینەوە لەسەر ناسنامەکانیان دەکرێت، لەلایەکی دیکەشەوە سێ ئەندامی ھێزەکانی ئاسایش برینداربوون بەڵام برینەکانیان سووکە."





ئەم هەواڵە 5710جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad