English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زۆر خواردنی گوێز زیانی بۆ تەندروستیمان دەبێت
2019-04-22 [10:24 AM]

هەولێر _ ZNA



گوێز لەباشترین جۆری چەرەسە دەوڵەمەندەکانە بەپێکھاتە خۆراکییەکان، دەوڵەمەندە بەڤیتامین و کانزا و ترشەچەوری ئۆمیگا ٣ و ووزەیەکی زۆر دەداتە لەش، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی Style Craze زۆرخواردنی گوێز ئەم زیانانەی ھەیە:

توێژینەوەکان دەریانخستوە کەزۆر خواردنی گوێز دەبێتە ھۆی زیادبونی کێش بەھۆی زۆری کالۆرییەوە.

١. ھەستیاری و برینی پێست و ئاوسان
زۆرخواردنی گوێز توشی گرفت وبرینی پێست و ئاوسانی دەکات، ئەو کەسانەی گرفتی ھەستیارییان ھەیە بەجۆرەکانی تر توشی ھەستیاری بەرامبەر گوێز دەبن.

٢. سکچون
گوێز توشی گرفتی ھەرست دەکات ئەگەر زۆر بیخۆیت.

٣. سەرگێژخواردن
گوێز دژە تەنی تێدایە کەھاندەری خرۆکە سپیەکانە بۆ بەرھەمھێنانی ھستامین لەلەشدا کەکاردانەوەی وەک سەرگێژخواردن و ئازاری گەدە و سکچونی لێ دەکەوێتەوە

٤. بۆ ژنی دووگیان و شیرپێدانی سروشتی باش نیە

٥. شێرپەنجەی لێو:
ئەگەر رۆژانە بدرێت لەپێست زیانی دەبێ ئەگەر رۆژانە بیخۆیت رەنگە توشی شێرپەنجەی لێوت بکات بەھۆی بونی مادەی کیمیایی Jugione ەوە کەکاریگەری لاوەکی ھەیە ئەگەر زۆر بەکاری بھێنیت

٦. رەبوو
ئەگەر گرفتی رەبوو و ھەستیاریت ھەیە لەگوێز ئەوا بزانە دەبێ خۆتی لێ بەدووربگریت چونکە توشی رەبوت دەکات

٧. ئاوسانی زمان و قوڕگ و سییەکان و ھەناسەدان سەخت دەکات وتوشی ئەگەری مردن دەبیتەوە

٨. زیبکەی لاوێتی و قورحە و ئەکزیما و گرفتی پێست و ئارەقەکردنەوەی زۆری دەست و پێیەکان





ئەم هەواڵە 6640جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad