English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دارایی عێراق: مووچەی مانگی 1، 2، 3، 4 بەتەواوی رەوانەی هەرێم كراوە
2019-04-22 [07:58 AM]

ZNA – هەولێر


وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، له‌به‌غداده‌وه‌ موچه‌ی مانگی یەک و دوو و سێ و چوار به ‌ته‌واوی به‌پێی یاسای بودجه‌ی عێراق نێردراوه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان.

وه‌زیری دارایی عێراق ، د.فوئاد حوسێن بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، "موچه‌ی مانگی یه‌ك و دوو  بڕی٣١٧ ملیار دینار بۆ هەر مانگێک نێردراوە بۆ هه‌رێم به‌ڵام مانگی سێ كە بودجە پەسەندكرا ئه‌و بڕه‌ی كه‌می هه‌بوو له‌ مانگی یه‌ك و دوو به‌پێی یاسا لەگەڵ مانگی سێ  زیاده‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ نێردرا بۆ هه‌رێم، وه‌ مانگی چواریش  بەپێی بودجە پارە نێردراوە بۆ هەرێم".

حوسێن ئاشكراشیكرد، "بابه‌تی پاشه‌كه‌وت لای ئێمە له‌یاسای بودجه‌دا نیه‌ ئێمه‌ به‌پێی یاسای بودجه‌ كارمان كردووه‌ موچه‌ی مانگی یەک و دوو و سێ و چوار به‌ته‌واوی نێردراوه‌ بۆ هەرێم ئیتر خه‌ڵك و په‌رله‌مانتار چۆن ته‌فسیری ده‌كەن كه‌یفی خۆیانه."

 روونیشیکردووەتەوە، دۆخی هەرێم په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌و دۆخه‌ی سێ ساڵی ڕابردوو كه‌ بودجه‌ نه‌نێردرا بۆ هەرێم ئێستا كه‌ پاشه‌كه‌وتی موچه‌ نەماوە، تەنها دواكه‌وتنی موچه‌كه‌یه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش له‌ ئاینده‌دا چاك ده‌كرێت.

ئەو باسی لەوەشكرد، له‌م ڕۆژانه‌دا ٦٨ملیار دیناره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت و سەبارەت بە هاوتاكردنی موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، وەزیرەكەی دارایی عێراق گوتی، "ئه‌وه‌ كێشه‌ی هه‌یه‌، یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی كه‌ هه‌یه‌ مه‌سه‌له‌ی میلاكاته‌ كه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له‌گه‌ڵ میلاكی وه‌زاره‌ت چۆنه‌ و چۆن نیه‌ كێشه‌ی هه‌یه‌ پێویسته‌ ڕێكبخرێت، كێشه‌ی دووه‌م، ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌ كه‌ دیاریكراوه‌ جا ئه‌مانه‌ بابه‌تی وردن و پێویسته‌ گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێن و چاره‌سه‌ربكرێن."

د.فوئاد حسێن وه‌ك په‌یامێك بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند" ئێستا حكومه‌ته‌كه‌ جیاوازه‌، كه‌سه‌كان جیاوازن، پێویست ناكات به‌وشێوه‌یه‌ بیربكرێته‌وه‌ كه‌ بودجه‌ ده‌بڕردرێت من یاسایه‌ك به‌ده‌ستمه‌وه‌یه‌ كه‌یاسای بودجه‌یه‌ و گرنگه‌، هه‌تا من له‌و پۆسته‌دا بم پابه‌ندی یاسا ده‌بم، ده‌سه‌ڵاتی خۆم به‌كارده‌هێنم هیچ كات ناهێڵم موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ببڕدرێت ئه‌گه‌ر منیش له‌و پۆسته‌دا نه‌مام ئه‌وا هه‌ركه‌سی تر بێت خۆ ده‌بێت ئه‌ویش پابه‌ندی یاسا بێت."

ڕۆژی ٨ی ئازاری ٢٠١٩ حکومەتی هەرێمی کوردستان پاشەکەوتی موچەی لە سیستمی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هەڵگرت و بەڵام تا ئێستا کە مانگی چوارە ، موچەى مانگی یەک بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراوە.

 

 





ئەم هەواڵە 9979جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad