English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرکردەی نوێ بۆ سوپای پاسدارانی ئێران ده‌ستنیشان ده‌كرێت
2019-04-22 [08:16 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای ئەوەی ئەمەریکا سوپای پاسدارانی ئێرانی وەکو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی ناساند، ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی، جەنەڕاڵ حسێن سەلامی وەکو سەرکردەی نوێی سوپای پاسدارانی ئێران دیاریکردووە.

کەناڵی فەڕمی ئێران ئاماژه‌ی بە هۆکاری گۆڕینەکە نەدا کاتێک ڕایگەیاند سەلامی ئەو پۆستەی وەرگرتووە.

کەناڵەکە وتی " ڕابەری باڵا سەلامی وەکو سەرکردەی نوێی سوپای پاسداران دیاریکرد و جێگەی محەمەد عەلی جەعفەری دەگرێتەوە."

جەعفەری لە مانگی نۆی ساڵی 2007 ەوە سەرکردەی سوپای پاسدارانە.

لە هەشتی مانگی چواردا سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ سوپای پاسدارانی ئێرانی وەکو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناساند. ئەمەش لە هەنگاوێکدا کە لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی ئێران هێرشی تۆڵەسەندنەوە ئەنجام بدات دژی هێزەکانی ئەمەریکا.

لە 15 ی مانگی چوارەوە بڕیارەکەی ئەمەریکا سەبارەت بە پاسدارانی ئێران خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.

جێی ئاماژەیە سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسە لە بەرنامە ناوەکی و موشەکییە باڵیستیکییەکەی ئێران. تاران هۆشیاریداوە لەوەی موشەکی هەیە کە مەوداکەی دەگاتە 2000 کیلۆمەتر، بەم مەودایەش موشەکەکانی دەتوانن بگەنە ئیسڕائیل و بنکەکانی هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا.

کەناڵی ئێران ئاماژەی بەوەدا سەلامی لە مانگی یەکدا وتوویەتی ستراتیژییەتی کۆماری ئیسلامی ئێران سڕینەوەی بوونی سەهیۆنی ( ئیسڕائیلە ) لەسەر نەخشەی سیاسیی."

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئێران لە زاری سەلامییەوە بڵاویان کردەوە " ڕایدەگەیەنین ئەگەر ئیسرائیل هەر هەنگاوێک بنێت بۆ هەڵگیرساندنی جەنگ دژی ئێمە، ئەوا بەدڵنیاییەوە دەبێتە هۆی لەناوچوونی."

ئیسڕائیل دەڵێت بەرنامە ناوەکی و موشەکییە باڵیستیکیەکەی هەڕەشەیە بۆ سەر وڵاتەکەی، ئێرانیش دەڵێت چالاکییە ناوەکییەکانی تەنها بۆ هۆکاری ئاشتیە.





ئەم هەواڵە 2638جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad