English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا: گوشارێکی زیاتر دەخاتە سەر ئێران لێخۆشبوون بۆ هیچ وڵاتێك ده‌رناكات
2019-04-22 [08:29 AM]

ZNA-هەولێر


ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌نیازه‌ سه‌باره‌ت به‌ كڕینی نه‌وتی ئێران له‌لایه‌ن وڵاتانی جیهان چیتر لێخۆشبوون بۆ هیچ وڵاتێك ده‌رنه‌كات و تا 10 رۆژی داهاتوو ده‌بێ هه‌موو وڵاتانی جیهان به‌ته‌واویی هاورده‌ی نه‌وت له‌ ئێران راگرن، ئه‌گه‌رنا به‌ره‌وڕووی سزاكانی ئه‌مریكا ده‌بنه‌وه‌.

رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست راپۆرتێكدا باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ ئاراسته‌ی درووستكردنی گوشارێكی زیاتر بۆسه‌ر حكومه‌تی ئێران، ئه‌م بڕیاره‌ی له‌باره‌ی نه‌وتی ئێرانه‌وه‌ راگه‌یاندووه‌.

رۆژنامه‌كه‌ له‌سه‌ر زاری دوو به‌رپرسی ئه‌مریكییه‌وه‌ نووسیویه‌تیی: مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ به‌ ده‌زگا میدیاییه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت كه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی لێخۆشبوون بۆ هیچ وڵاتێك ده‌رناكات تا نه‌وت یان گاز له‌ ئێران بكڕێت.

له‌كاتی ده‌رچوونی ئه‌مریكا له‌و رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یبوو، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا لێخۆشبوونی بۆ 8 وڵات ده‌ركردبوو سه‌باره‌ت به‌ كڕینی نه‌وت له‌ ئێران تا بۆ ماوه‌ی 180 رۆژ رێگه‌یان پێبدرێت نه‌وت و گاز له‌ تاران بكڕن، به‌ڵام ئه‌م لێخۆشبوونه‌ رۆژی دووی ئایاری ئه‌مساڵ واته‌ 10 رۆژی دیكه‌ به‌سه‌ر ده‌چێت و به‌ پێی بڕیاره‌ تازه‌كه‌ی واشنتن هه‌ر وڵاتێك به‌رده‌وام بێت له‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئێران بۆ كڕینی نه‌وت و گاز، ئه‌وا سزا ده‌درێت.

 





ئەم هەواڵە 6766جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad