English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخى نه‌وت فڕى
2019-04-22 [08:59 AM]

ZNA-هەولێر


به‌هۆى هه‌واڵه‌كانى تایبه‌ت به‌ لابردنى تایبه‌تمه‌ندى له‌سه‌ر هه‌ندێك وڵات بۆ كڕینى نه‌وتى خاو و به‌رهه‌مه‌كانى له‌ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، نرخى نه‌وتى خاو به‌رزبونه‌وه‌یه‌كى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه‌بینى.

سه‌رچاوه‌ ئابوریه‌كانى جیهان بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ نرخى نه‌وتى خاو به‌رزبونه‌وه‌یه‌كى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه‌بینیوه‌، یه‌ك به‌رمیل نەوتی خاوی برێنت به‌ 74 دۆلار و 31 سه‌نته‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها به‌رمیلێك خاوى ته‌كساسى نرخه‌كه‌ى زیادى كردوه‌ته‌وه‌ و گه‌یشتوه‌ته‌ 65 دۆلار و 87 سه‌نت، نه‌وتى خاوى رێكخراوى ئۆپێكیش كه‌مێك به‌رزبونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و به‌ 70 دۆلار و 81 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.

شاره‌زایان هۆكارى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت به‌و شێوه‌یه‌ بۆ ئه‌و هه‌واڵانه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌، كه‌ گوایه‌ ئه‌مریكا تایبه‌تمه‌ندى له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ لاده‌بات، كه‌ پێشتر پێیداون له‌سزاكانى سه‌ر كه‌رتى نه‌وتى ئێران و چیتر بۆیان نییه‌ نه‌وت و پێكهاته‌كانى له‌و وڵاته‌ بكڕن، به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه‌ بڕى نه‌وتى خاو له‌بازاڕه‌كاندا كه‌مده‌كات، هه‌روه‌ها سزا به‌سه‌ر كه‌رتى نه‌وتى ڤێنزوێلاشدا سه‌پێنراوه‌.





ئەم هەواڵە 4903جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad