English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەروازەی نێوان باشوور و رۆژئاوای کوردستان بە هۆکارێکی سروشتی داخرا
2019-04-22 [11:54 AM]

ZNA-هه‌ولێر


دەروازەی سنووریی نێوان باشوور و رۆژئاوای کوردستان بە ھۆکارێکی سروشتی، داخرا.

شەوکەت بەربوھاری، بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی سنووریی پێشابیر رایگەیاند، ئاستی ئاوی رووباری خابوور بەھۆی بارانبارینی بە خوڕەوە بەرز بووەتەوە.

شەوکەوت بەربوھاری ھەروەھا رایگەیاند، کە بەھۆی دروستبوونی مەترسی بەھۆی بەرزبوونەوەی ئاوی رووبارەکە، بەشێوەیەکی کاتی دەروازەی سنووریی پێشابیر- سێماڵکا داخراوە و ھەر کاتێ ئاستی ئاوی رووبارەکە نزم بووەوە، دەروازەکە دەکرێتەوە.

ھەر لەبارەی بارانبارینەوە لە سنووری پارێزگای دھۆک، ئومێد مەعسوم مایی، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی دھۆک رایگەیاند، تا ئێستا لە دھۆک بە گشتی، یەک ھەزار و ١٥٩ مللیمەتر باران باریوە، کە دوو ھێندەی ئاستی پێویستە لە دھۆک.


باسنیوز





ئەم هەواڵە 2920جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad