English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆشکی سپی نەوتی ئێرانی بە تەواوەتی قەدەغە کرد
2019-04-22 [12:00 PM]

ZNA-هه‌ولێر


کۆشکی سپی ئەمەریکا بڕیاریدا سەرچاوە داهاتییەکانی ئێران نەهێڵێت و نەوتەکەی بە تەواوی قەدەغە بکات.

لە راگەیندراوێکیدا کۆشکی سپی لە زاری سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت: "سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بڕیاریدا بەخشینی وڵاتان لە سزاکانی سەر ئێران کە مانگی پێنج کۆتایی دێت درێژ نەکاتەوە".

هەر لە راگەیندراوەکەدا هاتووە: "مەبەست لە بڕیارەکە وەستاندنی هەناردەی نەوتی ئێرانە بە تەواوەتی و نەهێشتی سەرچاوە سەرەکییەکانی رژێمە".

ئەم بڕیارەی ئەمەریکا لە ئێستاوە نرخی نەوتی زیادکردووە چونکە ئامانجی واشنتن ئەوەیە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانەی ئێران لە بازاڕەکان نەهێڵێت.

لە مانگی 11- تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، ترەمپ بەشی دووەمی سزاکانی سەر ئێران کە کەرتی نەوت و وزەی گرتەوە سەپاند، بەڵام هەندێک وڵاتی لەو سزایە بە شێوەیەکی کاتی بەخشی کە عێرق و تورکیاشی گرتەوە.





ئەم هەواڵە 2758جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad