English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێگای زه‌مینی نێوان عێراق و سووریا ده‌كرێته‌وه‌
2019-04-22 [12:04 PM]

ZNA-هه‌ولێر


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢/٤/٢٠١٩ سەرچاوەیەک لە ھێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق ئاشکرایکرد، دوو کاروانی زیارەتکارانی عێراقی بە رێگای زەمینی چوونەتە ناو سووریا، پێدەچێت ئەوەش ھەنگاوی یەکەمی کردنەوەی سنووری زەمینی نێوان ھەر دوو وڵات بێت".

سەرچاوەکە دەڵێت: "دوو کاروانی زیارەتکارانی عێراقی، بە رێگای زەمینی بەرەو مەزارگای سەیدە زەینەب لە سووریا رۆشتوون، ئەو پەڕینەوەیەش وەک تاقیکردنەوە و بە ھەنگاوی یەکەمی راگەیاندنی سەرلەنوێ کردنەوەی سنووری زەمینی نێوان عیراق و سووریا دادەنرێت".

ھەروەھا گوتوویەتی: "کاروانەکان بە رێگای دەروازەی سنووریی قائیم تێپەڕیوون کە لە ساڵی ٢٠١٤ وە و پاش ئەوەی داعش ناوچەکەی داگیرکرد داخرابوو.

مانگی رابردووش دەستەی دەروازە سنوورییەکان رایگەیاندبوو، سەرقاڵی ئامادەکردنەوەی دەروازەی سنووریی قئیمی پارێزگای ئەنبارن لە نێوان عێراق و سووریا و بەم زووانە بە فەرمی دەکرێتەوە.





ئەم هەواڵە 2581جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad