English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كه‌سێك به‌ تۆمه‌تی دزی كردن له‌ هه‌ولێر ده‌زگیر كرا
2019-04-22 [12:06 PM]

ZNA-هه‌ولێر


پۆلیسی ھەولێر لە ڕاگەێندراوێکدا دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی بە تۆمەتی دزی کردن ڕاگەیاند.

لە ڕاگەێندراوەکەی پۆلیسدا ھاتووە: پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی باکوور ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی دزیکردن لە سنووری بنکەکەیان، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە، لە ماوەیەکی کەم توانیان ناسنامەی تۆمەتبارەکە ئاشکرا بکرێت و لە بۆسەیەکدا دەستگیر بکرێت.

ڕاشیگەیاندووە: لەمبارەیەوە (مقدمی پۆلیس/ئومێد عارەب عبداللە) ئەفسەری نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی باکوور بە ھەولێر پۆلیسی ڕاگەیاند کەوا ئاگادار کراینەوە بە بوونی چەند ڕووداوێکی دزیکردن لە نێو ئۆتۆمبێل لە بەردەم پارکەکان، ئێمەش دەست بەجێ دۆسیەی لێکۆڵینەوەمان بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە و دوای کۆکردنەوەی زانیاری لە بارەی ڕووداوەکە توانیمان لە ماوەیەکی کەم ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرا بکەین و دەستگیری بکەین

لە بارەی ناسنامەی تۆمەتبارەکەشەوە ڕایگەیاندووە: تۆمەتبار بە ناوی (د.م.ر) تەمەن (٣٨)ساڵ، دانی نا بە تاوانەکەی کەوا ھەڵساوە بە دزینی پارەو مۆبایل لە نێو چەند ئۆتۆمبێلێک لە بەردەم پاڕکەکاندا.

پۆلیس ئاشکراشی کردووە کەوا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کرا و دوای دادگایی کردنیش دادوەر بڕیاریدا بە بەند کردنی تۆمەتبار بەپێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادانی عێراقی.





ئەم هەواڵە 3616جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad