ZNA - هەولێر
عەلیرەزا تەنگسیری لە لێدوانێکدا بۆ کاناڵی ئەلعالەم رایگەیاند گەرووی هورموز بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان ڕێڕەوێکی دەریایییە و ئەگەر ئێران لە بەکار هێنانی ئەو ڕیڕەوە بێبەش بکرێت ئەوا بە تەواوی رێڕەوەکە دەبەستێت.
هەڕەشەی فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران پاش ئەوە دێ کە ئەمریکا سوپای پاسدارانی خستووەتە لیستەی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە و ئەگەری پێکدادانی هێزەکانی دوو وڵات لە ئاوەکانی کەنداو و بە تایبەت لە گرووی هورموزدا کە زۆربەی نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پێدا هەناردە دەکرێت، لە ئارادایە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad