English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جۆرجیا پێشی بە سێ هەزار ئێرانی بۆ خاکی خۆی گرتووە
گەشتیارانی ئێرانی لە جۆرجیا
2019-04-22 [07:33 AM]

​ZNA - هەولێر


وەزارەتی نێوخۆی جۆرجیا رایگەیاندووە لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ پێشە بە ٦هەزار و ٤٠٠کەسی بیانی بۆ چوونە نێو ئەم وڵاتە گرتووە کە نیوەیان ئێرانی بوونە.

بەپێی ئەم ئەواڵە، لە مانگەلەکانی جانیڤەری هەتا نیسانی ئەمساڵ لە گورجستان پێش بە چوونەژووری سێ هەزار ئێرانی کراوە. دوای ئێران پێش بە چوونە ژوورەوەی هەزار و ٢٠٠ هندی کراوە.  

نزیکەی ٥٠٠ هاووڵاتیی ئازەربایجانیش نەیانتوانیوە بڕۆنە نێو خاکی جۆرجیا.

جۆرجیا ناتەواویی بەڵگەنامەی ئەو گەشتیارانە بۆ نێو خاکی ئەم وڵاتەی کردووەتە بیانووی پێش‌پێگرتنیان.

بەپێی ئاخرین داتا بڵاوکراوەکان لەلایەن حکومەتی جۆرجیا لە ساڵی ٢٠١٢ هەتا ٢٠١٦ نزیکەی ٢٨٩٥ هاووڵاتیی ئێرانی توانیویانە بە کارتی نشینگەی کارکردن لەم وڵاتە بمێننەوە.

جۆرجیا دوای تورکیە، چین و هندوستان زۆرترین ڤیزای کارکردنی بە ئێرانییەکان داوە.





ئەم هەواڵە 2638جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad