English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران ھەرەشەی داخستنی گەرووی ھورموز دەکات
2019-04-23 [05:23 AM]

ZNA- ھەولێر


سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی داخستنی گەرووی هورموز دەکات ئەگەر بێت و رێگری لە فرۆشتنی نەوتەکەی بکرێت.

عەلی رەزا تەنگسیری، فەرماندەی هێزیی دەریای  سوپای پاسداران لە لێدوانێکدا بۆ کاناڵی ئەلعالەم رایگەیاند: "گەرووی هورموز بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان رێڕەوێکی دەریاییە و ئەگەر ئێران لە بەکار هێنانی ئەو ریڕەوە بێبەش بکرێت ئەوا بە تەواوی رێڕەوەکە دادەخات".

هەڕەشەی فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران پاش ئەوەدێت، ئەمەریکا سوپای پاسدارانی خستووەتە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە و ئەگەری پێکدادانی هێزەکانی ئەو دوو وڵاتە لە ئاوەکانی کەنداو و بە تایبەت لە گەرووی هورموزدا هەیە. 

جیا لەوەش، دوێنێ دووشەممە 22/04/2019، ئەمەریکا بەخشینی وڵاتانی لە کڕینی نەوتی ئێران وەستاند و بڕیاریدا تەواوی نەوتی ئێران قەدەغە بکات.

گەرووی هورمز دەکەوێتە نێوان هەردوو کەنداوی فارس و عومان، تاکە رێڕەوی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی کوەیت، بەحرەین، ئێران، عێراق و ئیماراتە بۆ دەریای هیندی.





ئەم هەواڵە 6010جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad