English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاماری کوژراوانی تەقینەوەکانی سریلانکا بۆ ٣١٠ کەس بەرزبووەوە
2019-04-23 [05:39 AM]

ZNA- ھەولێر


ئاماری کوژراوانی تەقینەوەکانی چەند رۆژی رابردووی سریلانکا گەیشتە ٣١٠ کەس، حکومەتی ئەو وڵاتەش ٤٠ کەسی بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخراوە تووندڕەوەکان دەستگیرکرد.

ئەمرۆ سێشەممە (٢٣ی نیسانی ٢٠١٩)، میدیاکانی سریلانکا بڵاویانکردووەتەوە ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکانی رۆژی یەکشەممە گەیشتە ٣١٠ کەس و زیاتر لە ٥٠٠ کەسیش برینداربوون.

پۆلیسی سریلانکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ٤٠ کەسیان بە تۆمەتی ئەندامبوون لە گروپی "جەماعەتولتەوحید" دەستگیرکردووە، کە حکومەتی سریلانکا ئەو رێکخراوە بە بەرپرسیاری ئەنجامدانی ھێرشەکان دەزانێت.

دوێنێ دووشەممە تەقیەنەوەیەکی تر لە نزیک کەنیسەیەک لە شاری کۆلۆمبۆ لە سریلانکا ڕوویدا، بەڵام زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژی یەکشەممە ژمارەیەک تەقینەوەی بەھێز لە سریلانکا روویدا.

بە گوتەی سەرچاوەکانی پۆلیس، سەرجەم تەقینەوەکان لە سێ کڵێسای شارەکانی کوتشیکادی لە کۆڵۆمبۆ و هەردوو شاری نگۆمبۆ و باتیکالوا و چەند ئوتیلێکی شاری کۆلۆمبۆی یایتەختی کردووەتە ئامانج، لە کاتی تەقینەوەکاندا لە کڵێساکانی ئەو وڵاتە شوێنکەوتوانی ئایینی مەسیحی سەرقاڵی ئاهەنگەکانیان بوون بە بۆنەی جەژنی "فسح"ەوە.





ئەم هەواڵە 2377جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad