English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیاتر لە 150 پڕۆژە دەست بەكارەكانیان دەكرێتەوە
2019-04-23 [09:33 AM]

ZNA – هەولێر


بەرپرسێکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ئاشکرای دەکات بەهۆی دابینکردنی بودجە 154 پڕۆژەی جۆراوجۆری ئاوەدانکردنەوە دەست بەكارەكانیان دەكرێتەوە.

زانا عوزێری، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە باسی راگەیاند: لیستێکی پڕۆژەکان لە بواری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە وەزارەتی پلاندانانەوە  رەزامەندیان لەسەر دراوە و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دەیانخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەو گوتیشی:"ژمارەی ئەو پڕۆژانە 154 پڕۆژە دەبێت و ھەموو ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، پێشتریش پلان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان دانراوە و لە لایەن وەزارەتی پلاندانانیشەوە پەسەند کراوە."

عوزێری روونیشی کردەوە: پارەی پێویست بۆ ئەو پڕۆژانە تەرخان کراوە و ھیچ کێشەیەک لە دابینکردنی پارەدا نابێت، چونکە ئێمە پێشبینی دەکەین ئەمساڵ ڕەوشی داراییی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زۆر باشتر بێت و ساڵی ڕابردووش ھەندێ پڕۆژەمان دەست پێ کردەوە".

لەبارەی پڕۆژەی ستراتیژییەوە، عوزێری ئاشکرای کرد، لەو 100 پڕۆژەیە پڕۆژەی رێگاوبان و تونێل و پرد و نۆژەنکردنەوەی رێگاوبان و شوقە هەیە و سودی بۆ هەموو خەڵک دەبێت، گوتیشی:"پڕۆژەی ستراتیژییش لە پلانی وەزارەتدا ھەن، وەک ڕێگەی سەرەکیی ھەولێر_دھۆک، کە ئێستا لە ناحیەی ڕۆڤیا کاری تێدا دەکرێت بۆ پردی گۆپالە و لە ھەولێریش دەست پێ دەکات، کۆمپانیای ٧٧یش بڕیاری داوە ھەر ئەمساڵ پردی گۆپالە تەواو بکات".

بەرپرسەكەی ئاوەدانكردنەوە دووپاتی كردەوە: لەو پڕۆژانەی كاركردن دەەستی پێكردۆتەوە رێژەی تەواووكردنیان جیاوازە،  پڕۆژە هەیە10% تەواو كراوە پڕۆژەش هەیە 97%ی تەواو كراوە و لە گەڵ ئەو دەست پێكردنەوە بەشێكی باشی پڕۆژەكان تەواو دەكرێن، تونێلی پیرمام سەرووی 90% كارەكانی تەواو بووە ، ئێستا كارێكی وا دەكرێت زوو تەواو بێـت و بكرێتەوە".

به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ زیاتر له‌ 3 هەزار پرۆژه لە هەرێمی کوردستان وەستا بوون، ئێستا بەشێک لەەو پڕۆژانە کاکردن تیایاندا دەستی پێکردۆتەوە.





ئەم هەواڵە 2806جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad