English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێنج وەزارەتی حكومەتی هەرێم 27 ملیار دیناری كارەبا قەرزارن
2019-04-23 [09:53 AM]

ZNA – هەولێر


بەپێی نوسراوێكی فرۆشیاری وزەی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای هەولێر، ئەوە خراوەتەڕوو چەند وەزارەتێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پارەیەكی یەكجار زۆری كرێی كارەبا قەرزارن.

 بەپێی لیستەكان دەردەكەوێت 5 وەزارەت 26 ملیار و 737ملیۆن و 206 هەزار دینار پارەی كارەبای حكومەتی هەرێم قەرزارن.

وەزارەتی تەندروستی زیاتر لە 9 ملیار و372 ملیۆن دینار، وەزارەتی ناوخۆ زیاتر لە 5 ملیار دینار ، وەزارەتی پێشمەرگە زیاتر لە 6 ملیار دینار و وەزارەتی پەروەردە، زیاتر لە 5 ملیار و 577 ملیار دینار و وەزارەتی ئەوقافیش 816 ملیۆن دینار قەرزارن.

 قەرزی ئەو 5 وەزارەتە تەنها باڵەخانەی وەزارەتەكان و ئەو بەرێوەبەرایەتی و فەرمانگانە دەگرێتەوە كە لە سنوری هەولێرن.

وەكو لە نوسراوەكان دەردەكەوێت تەنها باڵەخانەی وەزارەتی تەندروستی زیاتر لە یەك ملیار دیناری كارەبا قەرزارن، هاوكات بەهەمان شێوە باڵەخانەی وەزارەتی پەروەردەش زیاتر لە یەك ملیاردینار قەرزارن.

ئەنجومەنی وەزیرانیش بە نوسراوێك كە لە18ی 3ی 2019 دەرچووە داوای لە وەزارەت و فەرمانگەكان كردووە كرێی كارەبایان بدەن و ئەو پرسی یەكلایی بكەنەوە. بەگشتی هاوڵاتیان و داموو دەزگاكانی حكوومەت زیاترلە 800 ملیار دینار قەرزی كارەبایان لایە.

 

 





ئەم هەواڵە 2797جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad