English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تى ناوخۆ بڕیارێكى نوێ ده‌رده‌كات
2019-04-23 [11:37 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لەنووسراوێکدا کەواژۆی کەریم سنجاری وەزیری ناوخۆی لەسەرە ووێنەیەک دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە ، وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەێنێت 
 سەردانی کارمەندانی بۆ وەزارەتەکە لەسەرجەم ئەفسەرو کارمەندو فەرمانبەرانی میلاکی فەرمانگەکانی سەر بەوەزارەت قەدەغەدەکات.

نووسراوەکەی ناوخۆ کە ئاراستەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێم و ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و فەرماندەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن و ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی قەیرانەکان کراوە ئاماژە بەوەدەکەن کە نابێت ھیچ فەرمانبەرو کارمەندێک سەردانی بارەگای وەزارەتی ناوخۆ بکات.


وەزارەتی ناوخۆ ئاماژە بەوەش دەکات کە تەنھا ڕێگە بەپلەی عەمید بەرەو سەرەوە دەدرێت کە سەردانی وەزارەتی ناوخۆ بکەن، واتە لەپلەی پۆلیسێکی پیادەوە تاوەکو پلەی عەقید ڕێگەی سەردانی وەزارەتی ناوخۆیان پێنادرێت.

 راشیدەگەیەنن  ھەر ئەفسەرو کارمەندو فەرمانبەرێک سکاڵای ھەبێت دەتوانێت لەڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتەوە سکاڵاکەی بگەیەنێت، ھۆشداریشدراوە ھەر ئەفسەرو کارمەندو فەرمانبەرێک سەرپێچی ئەم بڕیارە بکات، لێپرسینەوەی توندی لەگەڵدا دەکرێت.

 

 

1





ئەم هەواڵە 10108جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad