English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لقی یازدەی پاتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە
2019-04-23 [11:42 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لقی ١١ی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی کارەساتی بۆمبابارانی ٢٤/٤ ی ١٩٧٤ و ڕاپەڕینی ٢٤/٤/١٩٨٢ پەیامێکی بڵاو کردەوە.

لە پەیامەکەدا ھاتووە: (٤٥)  ساڵ لەمەوبەر لە (٢٤/٤/١٩٧٤) ڕژێمی بەعسی فاشی بە چەکی ناپاڵمی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی شاری قەڵادزێ و زانکۆ تاقانەکەی کوردستانی خەڵتانی خوێن کرد، لە ئەنجامی بۆمبارانی فڕۆکە مەرگ ھێنەکانی ڕژێم (١٦٣) ھاوڵاتی شەھید بوون کە لەناویاندا (٢٠) یان قوتابی زانکۆ بوون ، ھەروەھا بووە ھۆی برینداربوونی زیاتر لە (٢٠٠) ھاوڵاتی و بەدەیان خانوو دوکان لەگەڵ زەوی تەخت بوون.

دەقی پەیامەکەی لقی ١١ ی پارتی دیموکراتی کوردستان

"جەماوەری کورد پەروەر و شۆڕشگێڕی کوردستان

پشدەری مەکۆی کوردایەتی

بنەماڵە و کەس و کاری سەربەرزی شەھیدان

(٤٥)  ساڵ لەمەوبەر لە (٢٤/٤/١٩٧٤) ڕژێمی بەعسی فاشی بە چەکی ناپاڵمی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی شاری قەڵادزێ و زانکۆ تاقانەکەی کوردستانی خەڵتانی خوێن کرد، لە ئەنجامی بۆمبارانی فڕۆکە مەرگ ھێنەکانی ڕژێم (١٦٣) ھاوڵاتی شەھید بوون کە لەناویاندا (٢٠) یان قوتابی زانکۆ بوون ، ھەروەھا بووە ھۆی برینداربوونی زیاتر لە (٢٠٠) ھاوڵاتی و بەدەیان خانوو دوکان لەگەڵ زەوی تەخت بوون.

کارەساتەکە ھێندە گەورەبوو بووە جێگای بایەخی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامە بەناوبانگەکانی جیھان ، وە لەلایەن سەرۆک و باوکی ڕوحی نەتەوەییمان (بــارزانـی نەمـــر) ئەم ڕۆژە بە ڕۆژی (ماتەمینی گەلــی کــورد) ناوزەند کرا.

لەساڵی (١٩٨٢) یادی کرەساتی قەڵادزێ بووە خۆپیشاندانێکی جەماوەری بەرفراوان کەتیایدا چەندان شەھید و برینداری لێکەوتەوە و دەیان گەنج و ھاوڵاتی و کەسایەتی شارەکە لەلایەن دامو دەزگاکانی بەعسەوە گیران و زیندانی کران، دواتر ئەم خۆپیشاندانە پەڕینەوە بۆ شار و شارۆچکەکانی تری کوردستان.

بەشانازیەوە ڕێکخستنەکان و جەماوەری پارتیمان ڕۆڵی کارا و بەرچاویان ھەبوو لە سازدانی جەماوەری شارەکان بۆ خۆپیشاندان و پێشەنگی خۆپیشاندەران بوون.

لەدوای ڕاپەڕینیش ساڵانە ئەم یادە بەرز و پیرۆز ڕاگیراوە ، لە پەڕلەمانی کوردستان پڕۆژەیەک لەلایەن فراکسیۆنی پارتیمانەوە گەڵاڵە کرا و دواتر درایە سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و لە کۆبوونەوەی ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی (١٠/٢/٢٠١٣) بەسەرۆکایەتی ڕێزدار (نێچیرڤـــان بارزانــی) بڕیاردرا ٢٤/٤ بکرێتە ڕۆژی (شەھیدانی زانکــۆ)ەساڵیادی ٤٥ ساڵەی کارەساتی (٢٤/٤/١٩٧٩) و ٣٧ ساڵەی خۆپیشاندانە جەماوەریـــەکانی (٢٤/٤/١٩٨٢) ڕوی دەممان دەکەینە سەرۆکایەتی پەڕلەمان و سەرۆکایەتی حکومەتی کوردستان گرنگی زیاتر بەو دەڤەرە بدەن ، کە لە ئاستی خۆراگری و مێژووی پڕ سەروەری ئەم دەڤەرە بێت ، بەتایبەتی :-

• بەنێودەوڵەتی کردنی مەرزی کێلێ.

• تەواو کردنی دوو سایدی نێوان ڕانیە و قەڵادزێ.

• تەرخانکردنی بودجەیەکی تایبەت و شیاو بۆ ئاوەدانکردنەوەی زیاتری سنورەکەمان.

• خزمەتکردنی زیاتری شارەکە و دەڤەرەکە لە بوارە جیاوازەکانی (زانستی ، ھونەری ، کلتوری ، بازرگانی ، فەرھەنگی ....).

• لە چوارچێوەی مادەیەک بەناوی جینۆساید و ئەنفالی کوردستان ( ٢٤/٤/١٩٧٩ ) بکرێتە ماددەیەکی خوێندن و لە قوتابخانەکاندا بخوێندرێت.

• ھەزاران سـڵاو لە گیــانی پــاکی شەھیدانی (٢٤/٤/١٩٧٩) و (٢٤/٤/١٩٨٢) و تەواوی شەھیدانی ڕێگــای ڕزگاری و سەرقافڵە و سەروەری شەھیدان (بارزانــی نەمـــر و کاکە ئیدریسی ھەمیشە لەیاد).

پــارتی دیموکــراتــی کـــــوردستان

لقــــــــــــی١١





ئەم هەواڵە 3388جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad