English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەردانی رۆحانی بۆ سنە و کرماشان هەڵوەشایەوە
2019-04-23 [11:43 AM]

ZNA - هەولێر


سەردانیکردنی سەرۆککۆماری ئێران بۆ پارێزگاکانی  سنە و کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

ئەمرۆ سێشەممە مو‌حسین بیگلەری نوێنەری خەڵکی بانە و سەقز لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند کە رۆژی چوارشەممە ‌حەسەن رۆ‌حانی سەرۆککۆماری ئێران سەردانی پارێزگای سنە ناکات، بیگلەری بە ئەژانسی تەسنیمی گوتووە کە تاکوو ئێستا هۆکاری هەڵوەشانەوەی سەردانی رۆحانی بۆ سنە دیار نیە، بەڵام پێیان راگەیاندراوە کە سەردانەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە. بڕیاربوو رۆژی چوارشەممە سەرۆککۆماری ئێران سەردانی سنە و رۆژی پێنجشەممەش سەردانی کرماشان بکات، بەڵام ئەمرۆ راگەیاندرا کە رۆحانی سەرجەم سەردانە نێوخۆییەکانی بۆ کاتێکی نادیار هەڵپەساردووە.

 

 

 





ئەم هەواڵە 2074جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad