English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندێكی كۆلیژی ئه‌ركانی به‌غدا سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن
2019-04-23 [11:44 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لەراگەیاندراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەێنێت ، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ ی ٤ی ٢٠١٩ ، لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە  بەئامادەبوونی فەریق جمال محمد سەرۆکی ھەیئەی ئەرکان و  ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی پێشمەرگە   پێشوازی کرا پێشوازیان  کرد لە شاندێکی کۆلێژی ئەرکانی بەغدا کرد بە سەرۆکایەتی لیوا روکن محمد عبدالرزاق راگری کۆلێژی ئەرکانی ھاوبەشی بەغدا و شاندی یاوەری کە پێکھاتبوون لە مامۆستایان و قوتابیانی خولی (٧٩)ی کۆلێژی ئەرکان.

وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێم ئاماژە بەوەش دەکات کە لە ‌دەستپێکی ئەو سەردانەدا سەرۆکی ھەیئەی ئەرکان بە گەرمی بەخێرھاتنی شاندی میوانی کردو ئەم جۆرە سەردان وکۆبوونەوانەی بەگرنگ زانی بۆ بەرەوپێشچوونی پەیوەندیەکانی نێوانیان.

راشیدەگەیەنن ، لە تەوەرێکی تری ئەم دیدارەدا شاندی میوان جەختیان کردەوە کە بە مەبەستی بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا سەردانەکەیان ئەنجام داوە. 

وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوەش دەکات لەمیانەی سەردانەکەیاندا شاندی میوان ‌سەردانی ھەریەک لە ئەکادیمیای سەربازی زاخۆ  و کۆلێژی سەربازی قەڵاچولان  دەکەن.

 

1





ئەم هەواڵە 2143جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad