English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ هۆی شه‌ڕی دوو منداڵه‌وه‌ گه‌نجێك كوژرا
2019-04-23 [11:48 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لە ئەڤرۆ ستی شاری دھۆک بەھۆی شەڕی نیوان دوو منداڵ کەسێک کوژرا و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.

لەم بارەیەوە پۆلیسی دھۆک لە ڕاگەێندراوێکدا ڕایگەیاند: درەنگانی ئێوارەی دوێنێ ئاگادار کراینەوە شەڕێک لە ئەڤرۆ سیتی ڕوویداوە و بە ھۆیەوە کەسێک بە چەقۆ کوژراەوە و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.

ڕاشیگەیاند: شەڕەکە سەرەتا لە نێوان دوو منداڵدا ڕوویداوە و پاشانیش بووەتە شەڕی گەورەکانی بنەماڵەی ھەردوو منداڵ و بەھۆی شەڕەکەشەوە چەند گەنجێک بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەش کردووە: لە کاتی گواستنەوەی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دھۆک یەکێک لە بریندارەکان بە ھۆی سەختی برینەکەیەوە لە ڕێگا گیانی لەدەستداوە کە تەمەنی ٣٢ ساڵانە.

ھەروەھا ڕاشیگەیاند بکوژەکە بە ھاوکاری پۆلیسی قەزای سێمێل و دھۆک دەستگیر کراوە.





ئەم هەواڵە 3391جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad