English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی ئه‌مه‌ریكی دۆخی سیاسی و سه‌ربازیی ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن
2019-04-23 [06:56 AM]

​ZNA- هەولێر


له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێز ویلیام ڕۆبۆك جێگری نێرده‌ی تایبه‌تیی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانیی دژی داعش و شاندێكی یاوه‌ری، چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ دۆخی سیاسی و ئه‌منیی ناوچه‌كه‌وه‌‌ و دوا پێشهاته‌كان، تاوتوێ کران.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌ ئێواره‌ی ئەمرۆ سێشەممە ٢٣/٤/٢٠١٩ له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو و به‌ڕێز ستیڤ ڤاگن كونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند به‌رپرسێكی حكوومه‌تی هه‌رێمیش تیایدا به‌شدار بوون، په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان، قوربانیدانی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش، به‌رده‌وامیی ڕاهێنانی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكاوه‌، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و تۆكمه‌كردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان به‌تایبه‌تی له‌ بواری ئه‌منیدا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر  و توندوتیژی، باس كران.

تاوتوێكردنی بارودۆخی گشتیی ناوچه‌كه‌، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ، دوا هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرۆسه‌ی سیاسیی له‌ عێراق، دۆخی ئێستای سووریا، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه، دووپاتكردنه‌وه‌ی دۆستایه‌تیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

 





ئەم هەواڵە 2455جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad