English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ چالاککردنی تواناکانی مێشک ئەم ڕێگایانە بەکاربێنە
2019-04-24 [09:03 AM]

هەولێر _ ZNA


 

هیچ ڕۆژێك ئه‌وه‌ت به‌سه‌ر هاتووه‌ به‌ ئه‌سته‌م ناوی كه‌سێت بیر بكه‌وێته‌وه‌؟ زۆر كات ده‌وترێت له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی ته‌مه‌نی تواناكانی مێشكی مرۆڤ لاواز ده‌بێت ، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا هێشتا  هیوایه‌ك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ مێشكت به‌ گه‌نجی بهێڵیته‌وه‌ ئه‌ویش به‌ سوود وه‌رگرتن له‌م ڕێنماییانه‌.

1- وه‌رزش كردن واده‌كات تواناكانی مێشكت زیاتر بێت:
وه‌رزشكردن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام توانای ده‌ماره‌كانی مێشك زیاد ده‌كات و جگه‌ له‌وه‌ش بۆ ته‌ندروستی دڵ زۆر پێویسته‌ و ئۆكسجین و گلوكۆز به‌ مێشك ده‌گه‌یه‌نێت و ژه‌هر و پێكهاته‌ی‌ زیادده‌ی‌ له‌ش ده‌كاته‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌وه‌ی‌ زۆر گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وه‌رزش بكه‌یت ئه‌گه‌ر هه‌ر جۆرێكیش بێت كه‌ خۆت ئاره‌زووی ده‌كه‌یت .

2- بجوڵێ ئه‌و كاته‌ی‌ ده‌ته‌وێت بابه‌تێك له‌ مێشكتدا جێگیر بكه‌یت و زانیاریه‌ك له‌به‌ر بكه‌یت:
ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ی‌ ڕۆڵ ده‌گێڕن كاتێك ده‌قی نمایشه‌كه‌یان ده‌خوێننه‌وه‌ هاتوچۆ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ باش بیریان بێت له‌ كاتی ڕۆڵ بینه‌كه‌یاندا چونكه‌ جوڵه‌ له‌ كاتی خوێندنه‌وه‌دا واده‌كات زانیاریه‌كان له‌ مێشكدا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ بمێنێته‌وه‌.

3- خواردنی خۆراكی ته‌ندروست:
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت مێشكت چالاك بێت ئه‌وه‌ باشتر وایه‌ ئه‌و خۆراكانه‌ بخۆیت كه‌ مێشكت چالاك ده‌كات، چونكه‌ %20 ی ئه‌و شه‌كره‌ی‌ ده‌یخۆیت وه‌ك ووزه‌ ده‌چێت بۆ مێشك ئه‌مه‌ش مانای وایه‌ مێشك به‌ ته‌واوه‌تی پشت ده‌به‌ستێت به‌ گلوكۆزی ناو جه‌سته‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ خانه‌كان یمێشك له‌ چه‌وری دروست كراون ئه‌وه‌ باشتر وایه‌ به‌ ته‌واوه‌تی له‌ خۆراكی چه‌ور خۆت دوور بگریت و ئه‌و خۆراكانه‌ بخۆیت كه‌ ترشه‌ چه‌وریه‌كانی وه‌ك ئۆمیگا سێی تیادایه‌ ئه‌مه‌ش له‌ به‌رهه‌مه‌كانی دانه‌وێڵه‌ و چه‌ره‌س و ماسی و ئه‌ڤۆگادۆ و زه‌رده‌چه‌وه‌ و ڕۆز ماری ده‌ستت ده‌كه‌وێت.

4- له‌ دڵه‌ ڕاوكێ خۆت دوور بگره‌:
ئه‌و هه‌موو په‌ستانه‌ی‌ له‌سه‌ر ده‌رونی مرۆڤ دروست ده‌بێت له‌ ماوه‌ی ژیانیدا پێویست به‌ ده‌رچه‌یه‌ك ده‌كات بۆ كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی و وه‌رگرتنی پشویه‌ك بۆ مێشك و جه‌سته‌، ڕاهێنانی یۆگا و دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ بیركردنه‌وه‌ی‌ زۆر و گه‌شتكردن بۆ شوێنی ئارام یارمه‌تی هێوركردنه‌وه‌ی‌ مێشك ده‌دات.

5- پێش نوستن وانه‌كانت بخوێنه‌:
خوێندنه‌وه‌ی‌ بابه‌تێك پێش نوستن یارمه‌تی بیركه‌وتنه‌وه‌ی‌ ده‌دات، باشتر وایه‌ شه‌وانه‌ پێش نوستن ته‌ماشای فیلمی ترسناك و ئه‌و بابه‌تانه‌ نه‌كه‌یت كه‌ یاده‌وه‌ری ناخۆش و بێزاركه‌ر له‌ ناخ و مێشكتدا دروست ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ ئارامی بخه‌ویت.





ئەم هەواڵە 8050جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad