English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کیم جۆنگ ئۆن گەیشتە روسیا
2019-04-24 [06:40 AM]

ZNA- ھەولێر


سەرۆکی کۆریای باکوور بە شەمەندەفەرەکەیەوە گەیشتە کۆماری رووسیای فیدڕال.

 

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 24-4-2019، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور بە شەمەندەفەرێکی تایبەت گەیشتە وێستگەی هاسان لە ناوچەی بریمۆرسکی لە باشووری رۆژهەڵاتی رووسیا.

 

بڕیارە کیم جۆنگ ئون و ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیا لە شاری ڤلادیڤۆستۆک لە رووسیا لە نزیک سنووری کۆریای باکوور کۆ ببنەوە، کە یەکەم کۆبوونەوەی لوتکەی ئەو دوو وڵاتەیە لەسەردەمی سەرۆکایەتیی کیم جۆنگ ئون (2016ـ تا ئێستا).

 

میدیاکانی رووسیا ئاماژەیان بەوە کردووە، کە ڤلادیمێر پوتین پێشنیازی دەست پێ کردنەوەی کۆبوونەوە شەش قۆڵییەکان (چین، کۆریای باشوور، کۆریای باکوور، ئەمریکا، رووسیا و یابان) دەدات کیم جۆنگ ئون.





ئەم هەواڵە 5926جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad