English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەنگاوەکانی چارەسەری خەمۆکی
2019-04-24 [12:14 PM]

هەولێر _ ZNA



خه‌مۆكی و بێزاری و ئاره‌زوو كردن له‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ هه‌موان و ته‌نها مانه‌وه‌ له‌ یه‌ك جێگه‌ گرفتێكی ده‌رونیه‌ و ده‌توانیت له‌ڕێی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ یارمه‌تی خۆت یان ئه‌و كه‌سه‌ بده‌یت كه‌ ئه‌م گرفته‌ ده‌رونیه‌ی هه‌یه‌.

1- ئەو كاتەی هەست بە بێزاری و خەم دەكەیت ئەو خۆراكانە بخۆ كە تونن (تیژن) ئەمە وادەكات دەردانی هۆرمۆنی " ئەندرۆفین "لە جەستەتدا زیاد بكات كە بەرپرسە لە هەستكردن بە بەختەوەری .

2- گوێ لەو شتە بگرە كە ئارامیت پێدەبەخشێت ، دەتوانیت سوود وەربگریت لە گوێگرتن لە قورئان یان ئەو میوزیكەی ئارەزووی دەكەیت.

3- ئەنجامدانی چەند ڕاهێنانێكی وەرزشی هەستی بەختەوەری و خۆشحاڵی بە مرۆڤ دەبەخشێت .

4- پێبكەنە ، تەماشای ئەو فیلم و گرتە ڤیدیۆییانە بكە كە واتلێدەكات پێبكەنیت بۆ ئەوەی لە خەم و بێزاری دوور بكەویتەوە .

5- شۆكۆلاتە بخۆ : ئاشكرایە خواردنی ئەم خۆراكە هەستی خۆشی و بەختەوەری بۆ مرۆڤ دەهێنێت چونكە یارمەتی دەردانی هۆرمۆنی بەختەوەری دەدات لە جەستەدا .

6- سوپاسگوزاری خودا بە بۆ هەرچیەك كە پێی بەخشیویت و هەموو ئەو شتانەش كە پێی نەداویت ،بەمە ترخی ژیانی خۆتت لا زیاد دەبێت .

7- لە ماڵەوە بچۆرە دەرەوە ، بەسەربردنی 20 خولەك لە كاتی ڕۆژانەت لە دەرەوەی ماڵەوە دژی خەمۆكی بەهێزت دەكات





ئەم هەواڵە 2500جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad