English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی بڵاوەکردەوە
2019-04-24 [09:38 AM]

ZNA-هەولێر


لە ساڵیادی بۆردوومانكردن و راپەڕینی شارى قەڵادزێ، سەرۆكایەتیی پەرلەمانى كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی:

پەیامی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بۆ ساڵیادی بۆردوومانكردن و ڕاپەرینی شاری قەڵادزی
لەرۆژێَكی وەكو ئەمڕۆ لە ٢٤ی نیسانی  ساڵی ١٩٧٤، رژێمی بەعسى لەناوچوو بەشێوەیەكی دڕندانە و بەچەكی ناپاڵمى قەدەغەكراو  زانكۆی سلێمانییى لە قەڵادزی بۆردوومان كردو سەدان شەهیدو برینداری لێكەوتەوە، هەروەها لە ٢٤ی نیسانی ١٩٨٢، كە بۆ یەكەمین جار بوو خەڵكی خۆڕاگرى ناوچەیەكی كوردستان لە دژی دەسەلاَتی داپڵۆسێنەری بەعسی عەفڵەقی ڕاپەرینییان ئەنجامداو  لەئاكامدا دوو ئافرەتی شۆڕشگێڕ بەناوەكانی (دایكە ئامینە) و (مامۆستا سنەوبەر مەحمود) شەهیدبوون و چەندین هاوولآتیش زامداربوون و بەدەیان كەسیش دەسگیركران.
خەڵكی قەڵادزی لەسەرجەم شۆڕش و بەرخودانەكانی كوردستان بەشدارییەكی كاراو كاریگەرییان هەبووە، خەڵكەكەی هەمیشە لەپێشەوەی سەنگەرەكانی بەرگری و بەرخودان بوون.
بۆردوومانكردنی زانكۆ و خەڵكی سڤیل لە شاری قەلاَدزێ، پێشێلكردنێكی ئاشكرای یاساو رێساو رێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكان بوو، بەلاَم كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەهۆی بەرژەوەندییە ئابووری و سیاسییەكانی وڵاتە زلهێزەكانی ئەو كاتە لە ئاست ئەو تاوانە بێدەنگییان هەڵبژاردو ئەم بێدەنگییەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رێگەی زیاتری بۆ ڕژێمی بەعس خۆشكرد كە پلانی گەورەتر دابڕێژێت  بۆ جینۆسایدكردنی خەڵكی كوردستان تائاستی  كیمیابارانكردنی هەڵەبجەو شالاَوی ئەنفال و بێسەروشوێنكردنی هەزاران خەڵكی سڤیلی كوردستان.
دوژمنان وەك هەمیشەو بێ جیاوازی بەیەك چاو تەماشای كوردستان دەكەن و هیچ جیاوازییەك لە نێوانماندا ناكەن، ئەمەش وا دەكات ئێمە وەك پەرلەمانی كوردستان جەخت لە یەكڕیزی و تەبایی نێوان سەرجەم لایەنەكانی كوردستان دەكەینەوە، چونكە تەنیا یەكگرتووییمان زامنی دووبارەنەبوونەوەی ئەوجۆرە كارەساتانەیە كەبەسەر گەلەكەماندا هاتووون.
ئێمە لە پەرلەمانی كوردستان داوا دەكەین كار لەسەر خزمەتكردنی زیاترى كەسوكارى شەهیدان بكرێت و لە رووى ئاوەدانكردنەوەشەوە خزمەتگوزاریی زیاتر لەو ناوچانەى كە لەسەر دەستی رژێمی بەعس دووچارى وێرانكارى بوون جێبەجێ بكات.

سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان





ئەم هەواڵە 3316جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad