English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاژانسی وزە: بۆشایی کەمبونەوەى نەوتی ئێران پڕکراوەتەوە
2019-04-24 [11:58 AM]

ZNA - هەولێر


ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە رایگەیاند کۆتایی مۆڵەتی لێخۆشبوونی سزاکانی ئەمەریکا بۆ کڕینی نەوتی ئێران، نابێتە هۆی ناسەقامگیریی بازاڕی نەوتی جیهان.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە رایدەگەیەنێت, سەڕەرای کەمبونەوەی هەناردەی نەوتی ئێران لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەڵام ئەو بۆشاییە پڕ کراوەتەوە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەکردوە, پێشبینی دەکرێت کۆتایی مۆڵەتی لێخۆشبونی سزاکانی ئەمەریکا هەناردەی نەوتی ئێران بخاتە ژێر کاریگەرییەوە، بەڵام نابێتە هۆی ناسەقامگیریی بازاڕی نەوتی جیهان.

ئەو ئاژانسە لە راپۆرتێکدا رونی کردوەتەوە سعودیە، ئیمارات، کوەیت، عێراق دەتوانن رۆژانە سێ ملیۆن بەرمیل نەوتى دیکە بەرهەم بهێنن، سەربارى ئەو بڕە نەوتەى ئێستا خۆیان هەناردەى بازاڕەکانی جیهانى دەکەن.





ئەم هەواڵە 6283جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad