English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کوردستان یه‌ك هێزی سه‌ربازی یه‌كگرتووی ده‌بێت
2019-04-24 [01:46 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بابەکر زێباری، سوپاسالاری پێشووی عێراق ئاشكرای كرد، ھەرچەندە من لەنێو وردەکارییەکانی پڕۆسەی یه‌كخستنی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان نیم، بەڵام ئاگاداری ئەوەم پڕۆسەی یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە دەستی پێ کردوە بۆ ئەوەی ھەرێمی کوردستان یەک ھێزی پێشمەرگەی یەکگرتووی خاوەن دیسپلینی سەربازیی ھەبێت.

سوپاسالاری پێشووی عێراق رایگه‌یاند، دەمێکە پلانی یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە ھەیە، چونکە ھەتا ھێزی پێشمەرگە یەک نەخرێت و سەرکردایەتییەکی نەبێت، کوردستان نابێتە خاوەنی سوپایەکی تایبەت بە خۆی.

بابەکر زێباری باسی له‌وه‌ش كرد، پێویستە ھەموو ھێزە سەربازییەکانی ھەرێمی کوردستان بکەونە چوارچێوەی سیستەمی وەزارەتی پێشمەرگەوە، ھەتا لە لایەن یەک لایەنەوە دەسەڵات بەسەر ھێزی پێشمەرگەدا ھەبێت و ئەو فرەھێزیەی ئێستای ھەرێمی کوردستان نەمێنێت.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 4234جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad