English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوپەیمانیی سائیروون لە هەوڵی دەرکردنی ئەمریکاییەکان بەردەوامە
2019-04-24 [05:00 AM]

​ZNA - هەولێر


هاوپەیمانێتی سائیروون رایگەیاند، لەسەر دەرچوونی هێزە بیانییەکان لە عێراق سوورە.

حەسەن جحێشی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتی سائیروون بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر رایگەیاند،دەرچوونی هێزە بیانییەکان لە عێراق بووەتە پرسێک لێی پاشگەزنابینەوە.

جحێشی گوتی: رێگە بە هیچ لایەنێکی ناوخۆیی و دەرەکی نادەین گوشار بۆ مانەوەی هێزە بیانییەکان بخاتە سەر حکومەتی عێراق.

ئەم پەرلەمانەرە ئاماژەی بەوەشدا، لە چەند رۆژی داهاتوودا پڕۆژەیاسای دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا پێشکەشی پەرلەمان دەکەن، تاوەکو خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت.





ئەم هەواڵە 2311جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad