English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ.. سیتیزن دێربی لە یونایتد بردەوە و گیڕایه‌وه‌ پێشه‌نگ
2019-04-25 [06:19 AM]

ZNA- ھەولێر


لە یاریی دواخراوی ھەفتەی ٣١ی خولی ئینگلتەرا یانەی مانچستەر سیتی یاریگای ئۆڵد ترافۆرد بوە میوانی یانەی مانچستەر یونایتد.

لە ئەنجامدا یانەی مانچستەر سیتی توانی بگەرێتەوە پێشەنگ کاتێک یاریەکەی ٢-٠  بردەوە وسێ خاڵی بە نرخ لە خولەکە بەدەست بھێنێت.

لە گێمی یەکەم ھەردوولا بەبێ گۆڵ یەکسانبوون، بەڵام لە گێمی دووەم یانەی مانچستەر سیتی توانی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی ٥٤ و ٦٦ لە لایەن بێڕناردۆ سێلڤا و سانی تۆماربکات.

مانچستەر سیتی بەم بردنەوەیە و کۆکردنەوەی ٨٩ خاڵ گەرایەوە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئینگلتەرا و بەجیاوازی خاڵێک پێش یانەی لیڤەرپوولی ڕکابەری کەوتەوە.





ئەم هەواڵە 4378جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad