English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مانگی داهاتوو باج ده‌خرێته‌ سه‌ر بەرھەمی سەوزەو میوەی ھاوردە
2019-04-25 [09:44 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بۆ ساخکردنەوەی بەرھەمە ناوخۆییەکانی سەوزەو میوە لە پارێزگای سلێمانی گرنگی زیاتر بە بەروبومی ناوخۆیی دەدرێت و قائیمقامی شارەکەش دەڵێت لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی بەرھەمی ناوخۆیی و دابینکردنی پێداویستی بازاڕ ئەوەی پێویست بێت بۆ کارئاسانی و ھەماھەنگی پێشکەشی جوتیاران و پڕۆژە ناوخۆییەکانی دەکەن .

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە بەئامانجی گرنگیدانی زیاتر بە بەروبومی ناوخۆیی و راگرتنی ھاوسەنگی لەنێوان بەرھەمی ناوخۆیی و ھاوردەکراودا ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاری کردنی ھاوسەنگی سەوزەو میوە لە پارێزگای سلێمانی کۆبووەوە.

قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: بۆ دابینکردنی پێداویستی بازاڕ و زیادکردنی بەرھەمی ناوخۆیی جوتیاران ئامادەن ھەموو ھاوکاری و کارئاسانیەکی پێویست پێشکەش بە جوتیاران و پڕۆژە ناوخۆییەکان بکەن.

لە کۆبوونەوەکەشدا بڕیاردرا بەھۆی پێگەیشتنی بەشێک لە بەرھەمە ناوخۆییەکان بە تایبەت ئەو بەرھەمانەی کە لە پڕۆژە پلاستیکیەکان بەرھەم دەھێندرێت لەمانگی "٥" ئایارەوە باج بخرێتە سەر ھەموو ئەو بەرھەمانەی سەوزەو میوە کە لە دەرەوەی ھەرێم ھاوردە دەکرێت، ئەمەش بە ئامانجی ساخکردنەوەو گرنگیپێدانی زیاتر بە بەرھەمی ناوخۆیی.

لە بارەی ئەو بەرھەمانەش کە لە ناوخۆدا بەرھەم دەھێندرێت رزگار حمەد خدر جێگری بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی رایگەیاند: زۆربەی ئەو بەروبومی سەوزەو میوەیەی کە کێڵگەکانی پارێزگای سلێمانیدا بەرھەم دەھێندرێت لەژێر چاودێری تەواوی تەندروسیتدایە،

وتیشی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەروبومی ناوخۆ بڕیاردراوە پشتوانی زیاتری جوتیاران بکرێت.





ئەم هەواڵە 4606جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad