English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بایدن خۆی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پاڵاوت
2019-04-25 [11:05 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

جۆ بایدن جێگری پێشووی باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا خۆی بۆ ركابه‌رییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكای 2020 رایگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ تۆمارێكی ڤیدیۆییدا جۆ بایدن خۆی بۆ ركابه‌رییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2020 بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاند.

باوه‌ڕ وایه‌ ئه‌مه‌ دوایین هه‌لی پیاوێكی ته‌مه‌ن 76 ساڵ بێت بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بباته‌وه‌، كه‌ بۆ ماوه‌ی 30 ساڵه‌ هه‌وڵی بۆ ده‌دات و دوو هه‌ڵمه‌تی پێشووی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجام داوه‌.

جۆ بایدن ناوێكه‌ ناوبانگی له‌ نێو كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه‌، و له‌ نێو دیموكراته‌كان دیارترین كه‌سایه‌تییه‌ و له‌ پێش هه‌موویان دایه‌، به‌ڵام وه‌كو پیاوێكی سپی پێست نیوه‌ سه‌ده‌ی له‌ واشنتۆن بردۆته‌ سه‌ر، روون نییه‌ پشتگیری پارتی دیموكراتی لیبرالی به‌ده‌ست ده‌ێنێت.

سه‌باره‌ت به‌ پێشینه‌ی بایدن رووبه‌رووی پرسیارگه‌لێكی زۆر ده‌بێته‌وه‌، به‌تایه‌بت ئه‌و بانگه‌شانه‌ی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی ناباو ده‌ستی بۆ ئافره‌تان بردووه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندیان وه‌ربگرێت، بایدن به‌ڵێنی دا سوور ده‌بێت له‌سه‌ر رێزگرتنی لێبوردنی كه‌سایه‌تی.

 

عه‌ره‌بیه‌





ئەم هەواڵە 5791جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad