English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی دەرەوەی ئێران: رێگە نادەین ھیچ وڵاتێك لە بازاری نەوت شوێنی ئێران بگرێتەوە
عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
2019-04-25 [11:15 AM]

ZNA - هەولێر


 

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ھەڕەشە لەو وڵاتانە دەكات كە دەیانھەوێ شوێنی ئێران لە بازاری نەوت پربكەنەوە.

ئەمرۆ پێنجشەممە عەباس موسەوی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە كە ئێران رێگە بە ھیچ وڵاتێك نادات كە لە بازاری نەوتدا جێگەی بگرنەوە، بەگوتەی موسەوی ئێران ئەو وڵاتانە لەبیرناكات كە لەو قۆناغە ھەستیارەدا دوژمنایەتی ئێران دەكەن. گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ھەڕەشە لەو وڵاتانە دەكات و دەلێ رێگە بەو وڵاتانە نادەن كە لە ئێستاوە دەیانھەوێ شوێنی ئێران لە بازاری نەوت بگرنەوەو ئەوان بە گوێ لە مستی ئەمریكا ناودەبات.

 

 





ئەم هەواڵە 5839جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad