English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكی کۆریای باکوور و روسیا کۆبوونەوە
2019-04-25 [11:18 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتندا کۆبۆوە و باسیان له‌وه‌ كردوه‌ كه‌وا ئەمەریکا تاكه‌ هێز نییە، بتوانێت بەرنامەی تایبەت بۆ بەرنامە ناوەکییەکەی پیۆنگیانگ دابنێت.

وتوێژەکانی دوو سەرۆکەکە بەدرێژایی ئەمڕۆ بەردەوام دەبن لە شاری ڤلادیڤۆستۆکی ڕوسی، ئەمەش دوای ئەوەی کۆبوونەوەکەی نێوان کیم جۆنگ ئون و سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ شکستی هێنا.

پوتن لە لێدوانێکی کورتدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاند، هیوادارە ئەم سەردانەی کیم " یارمەتیدەر بێت لەوەی بەشێوەیەکی باشتر تێبگەین لەوەی ئەو ڕێگایانە چین تاوەکو بگیردرێنەبەر بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک لە نیمچە دوورگەی کۆریادا و پێکەوە بتوانین چی بکەین و ڕوسیا بتوانێت چی بکات بۆ پشتیوانیکردنی ئەو پڕۆسە ئەرێنیانەی کە ئێستا لە ئارادان."

وتیشی، " بێگومان پێشوازی لە هەوڵەکانی کیم دەکەین بۆ پەرەپێدانی وتوێژەکان لەنێوان دوو کۆریاکەدا و باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوان کۆریای باکوور و ئەمەریکا."

دوای کۆبوونەوەکە پوتن وتی لەگەڵ کیمدا باسیان لە ڕەوشی نیمچە دوورگەی کۆریا کردووە.

وتیشی گفتوگۆیەکی باشی لەگەڵ کیمدا کردووە و بیروڕای جیاوازیان گۆڕیوەتەوە سەبارەت بە چۆنێتی باشکردنی ڕەوشەکە.

کیم پێش کۆبوونەوەکە رایگه‌یاند، ئەم کۆبوونەوەیە یارمەتیدەر دەبێت لە پتەوکردن و بەرەوپێشەوە بردنی پەیوەندیەکانی نێوان ڕوسیا و کۆریای باکوور کە مێژووییەکی درێژ لە هاوڕێیەتی بە یەکیانەوە دەبەستێتەوە.

وتیشی " لەکاتێکدا هەموو سەنگەکانی جیهان لەسەر نیمچە دوورگەی کۆریان، گفتوگۆیەکی گرنگ دەبێت بۆ ئێمە تاوەکو بە هاوبەشی هەڵسانگاندنێکی سیاسیی بکەین بۆ نیمچە دوورگەی کۆریا و پێکەوە بەشداری و هەماهەنگی و بیر بکەینەوە لە هەڵوێستەکانمان."

ئەم کۆبوونەوەیەی ڤلادیڤۆستۆک بە هەلێک دادەنرێت بۆ کۆریای باکوور تاوەکو پشتیوانیی وڵاتێکی نوێ بەدەست بهێنێت و کاریگەری سزاکان کەم بکاتەوە کە زیانی بە ئابوورییەکەی گەیاندووە.

 





ئەم هەواڵە 2416جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad