English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆكی سریلانكا: پۆلیس بەدوای ئەو كەسانە دەگەڕێت كە گومانی داعش بوونیان لێدەكرێت
2019-04-27 [06:25 AM]

​ZNA – هەولێر


سەرۆکی سریلانکا دەلێت: پـۆلیسی سریلانكا  بە دوای 140 کەس دەگەڕێت کە گومانیان لێدەکرێت پەیوەندیـیان بە داعشەوە هەبێت، رەخنەی توند لەحكومەت دەگرێت بەهۆی لاوازی هەواڵگری وولاتەكەی.

مایتریپالا سیریسنا ڕۆژی هەینی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەوانان گوتی: کۆمەڵێک گەنجی سریلانکی لە ساڵی 2013 وە پەیوەندیـیان بە داعشەوە هەبووە، دەشلێت، فەرماندەکانی سوپا  و پـۆلیس پـێشتر هیچ زانیاریـیەکیان نەداوەتێ لە بارەی ڕوودانی هێرشی تێرۆرستی لە وڵاتەکەیاندا.

سەرۆكی سریلانكا ڕەخنەی لە حکومەت و سەرۆک وەزیران ڕانێل ویکرمسینگ گرت بەهۆی لاوازی سیستەمی هەواڵگری وڵاتەکەی، ئەمەش لە ئەنجامی سزادانی کەسایەتیـیە سەربازییەكان بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە میانەی شەڕی ناوخۆی دژ بە جوداخوازە تامیلەکان.

کاربەدەستانی سریلانکا دەڵێن لێکۆڵەرەوان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی هێرشبەرە تێرۆرستەکان ڕاهێنانی سەربازییان پـێکرابوو لە لایەن کەسێک بە ناوی ئارمی محیەدین و ڕاهێنانەکەش لە دەرەوەی وڵات و چەند شوێنێکی ڕۆژهەڵاتی سریلانکا بووە.

 

 





ئەم هەواڵە 5680جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad