English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك وەزیرانی عێراق ناوی دوو كاندیدی وەزارەتەكانی داد و پەروەردەی رەوانەی پەرلەمان كرد
2019-04-27 [06:47 AM]

​ZNA – هەولێر


ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 27/4/2019 بڕیارده‌ری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: "عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌ نووسراوێكی فه‌رمی، ناوی دوو كاندیدی بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی داد و په‌روه‌رده‌ی عێراق ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی كردووه‌".

خه‌دیجه‌ عه‌لی توركمانی، به‌ رۆژنامه‌ی سه‌باحی فه‌رمی عێراقی گوتووه‌: "ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ناوی دوو كاندیدی بۆ پۆسته‌كانی وه‌زاره‌تی داد و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ وه‌رگرتووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه‌ ره‌وانه‌كراون، پاش ئه‌وه‌ی كوتله‌ سیاسییه‌كان ریككه‌وتنیان له‌سه‌ر كردووه‌".

هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "كاندیدی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ناوی "سه‌فانه‌ حه‌مه‌دانی"یه‌ و خه‌ڵكی پارێزگای به‌سره‌یه‌، كاندیدی وه‌زاره‌تی دادیش ناوی (ئه‌ركان قادر وه‌لی كه‌ریم بیبانی)یه‌ و پێشبینی ده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌ر دوو كاندیده‌كه‌ بدرێت".

بڕیارده‌ره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق گوتوویه‌تی: "دوای ده‌نگدان له‌سه‌ر ناوی ئه‌م دوو كاندیده‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناوی كاندیده‌كانی پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگریش ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات".

ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، له‌ نووسراوه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا نووسراوه‌ "ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و دوو كاندیده‌ به‌ رێككه‌وتن بووه‌ له‌گه‌ڵ كوتله‌ سیاسییه‌كان".

 





ئەم هەواڵە 11752جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad