English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەبوبەکر بەغدادی پیلانی هاتنه‌ ناو عێراق داده‌نێت
2019-04-27 [01:26 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سەرچاوەيه‌کی هه‌واڵگری عێراقی ئاشکرای كرد، سەرکردەی رێكخراوی داعش ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی پیلانی هه‌یه‌ لە سووریاوە بگەڕێتەوە عێراق.

سه‌رچاوه‌كه‌ی هه‌واڵگری رایگه‌یاند، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لە نزیکانی ئه‌بوبه‌ركر بەغدادیەوە دەسکەوتوون چەندین هەفتەیە بەغدادی هەوڵ دەدات بێته‌ عێراق بەڵام ڕووبەڕووی ڕێوشوێنی توندی ئەمنی لە سنوورە هاوبەشەکانی نێوان سوریا و عێراق دەبێتەوە.

 سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا، بەغدادی ئێستا لە چیاکانی ئەبووڕەجمین سەربە ناوچەی تدمری سووریادایە و جگە لە چەند کەس لە نزیکانی عێراقی و سعوودی و توونسی کەسی لەگەڵدا نەماوە.

روونیشی كرده‌وه‌، بەغدادی بەهۆی نەبوونی لایەنگر لە سووریا بۆ عێراق دەگەڕێتەوە بەڵکوو دووبارە هۆگرەکانی کۆ بکاتەوە و پشتیان پێ ببەستێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و زانیاریانه‌ی باس كرا، له‌و نزیكانه‌ی به‌غدادی ده‌ستكه‌وتووه‌ كه‌ به‌مدواییه‌ ده‌ستگیر كراون.

rt

 

 





ئەم هەواڵە 2941جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad