English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەستێرەیەکی بەرشەلۆنە خانمە پیرەکەی رەتکردووتەوە 
2019-04-27 [02:27 AM]

ZNA- ھەولێر 




کلیمنت لینگلیت ئەستێرەی ھێلی بەرگری یانەی بەرشەلۆنەی دەڵێت نزیکبووم لەوەی پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتسی ئیتاڵی بکەم . 

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی لینگلیت رایگەیاند : ئەو کاتەی تەمەنم ١٨ ساڵ بوو بەرپرسانی یانەی یۆڤانتسی ئیتاڵی پەیوەندییان بە باوکم کرد بۆ ئەوەی سەردانی کەمپی یانەی یۆڤانتس بکەین و ئامادەی یاری نێوان یۆڤانتس و ئیمپولی بین . 

لینگلیت گووتیشی : لەو کاتەی سەردانی یۆڤانتسم کرد یانەکە لە ھێلی بەرگری بارزالی و بۆنۆتشی و کیللینی ھەبوو و لەم کاتەش گەر پەیوەندییم بە یانەی یۆڤانتس بکردبا ئەوا نەمدەتوانی لەنێو ئەم یاریزانە پێگەیەکی سەرەکی بۆ خۆم مسۆگەر بکەم لەبەر ئەمە رەتمکردەوە پەیوەندی بە خانمە پیرەکە بکەم . 

لینگلیت راشیگەیاند : پەشیمان نیم لەوەی بۆندم لەگەڵ یانەی یۆڤانتس مۆر نەکرد و ئێستا لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بارودۆخم باشە . 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 10213جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad