English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌سه‌ده‌: ئەمەریکا ئاستەنگ بۆ دانووستانەکانی نێوان ئێمە و حکوومەتی سووریا دروست ناكات
2019-04-27 [02:34 AM]

ZNA - هه‌ولێر


مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات بە رۆژنامەی بەیانی ئیماراتی راگەیاندووە: تورکیا ئاستەنگ بۆ چارەسەریی دۆخی سووریا دروست دەکات و بەشار ئەسەدیش تائێستا هیچ هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ بەفەرمی ناساندنی سیستمی خۆبەڕێوەبەری لە باکووری سووریا نەناوە.

مه‌زڵوم كۆبانێ وتیشی، ئەوەی دەوترێت ئەمەریکا ئاستەنگ بۆ گفتوگۆ و دانووستانەکانی نێوان ئێمە و حکوومەتی سووریا دروست کردووە، دوورە لە راستییەوە و تەنها تورکیا دەیەوێت بە هەرشێوەیێک بێت بەردەوام بێت لە دەستوەردانەکانی لە باکووری سووریا.

ئاماژەی بەوە کرد، رەجەب تەیب ئەردۆغان تا ئیستا چەندجارێک باسی چالاککردنەوەی پەیمانی ئەدەنەی نێوان دیمەشق و ئەنقەرە کردووە تەنها بۆ ئه‌وه‌ی دژایەتیی کوردانی سووریا بكات.

روونی كرده‌وه‌، کورد و گەلی باکووری سووریا ناوچەی ئارامێکیان ناوێت کە لە لایەن تورکیاوە بەڕێوەبچێت ئێمە ناتوانین بێ عەفرین باسی ئاسایش و سەقامگیریی لە سووریا بکەین، چوونکە مەبەستی سەرەکیمان پێش هەر شتێک رزگارکردنی ئەو شارەیە لەژێر دەستی تورکیا و چەکدارەکانی.

فەرماندەکەی هەسەدە جەختی کردوەتەوە؛ هێزەکەیان بە بەشداریی هەموو پێکهاتەکانی کورد و عەرەب و ئاشووری و سریانی هەوڵی پاراستنی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا دەدات و ئەو پێکهاتانە سەلماندوویانە دەتوانن لە چوارچێوەی سیستمی خۆبەرێوەبەریدا ناوچەکانیان بپارێزن و بەڕێوەی بەرن.





ئەم هەواڵە 2440جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad