English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا هەڕەشەی راستەوخۆ لە ئێران دەكات
2019-04-28 [06:17 AM]

ZNA – هەولێر


سوپاسالاری فەرماندەی ناوەندی ئەمەریکا ئاشكرایكرد، ئەگەر ئێران هەڕەشە لە ناوچەکە دروست بکات راستەوخۆ وەڵامی دەدەنەوە.هەروەها هەموو پێویستیەكانیش رەوانەی ئەم شوێنە كراوە.

کێنێز ماککێنزی، سوپاسالاری فەرماندەی ناوەندی ئەمەریکا بە سکای نیوزی گوتووە: "ئەمەریکا هەموو شتێکی پێویست رەوانەی ئەو شوێنانە دەکات کە ئەگەری هەیە ئێران تیایاندا هەڕەشە دروست بکات".

راشیگەیاند: "ئێمە بەردەوام لەگەڵ هاوڕێ و هاوپەیمانەکانمان لە پەیوەندیدا دەبین تاکو پرسێکی هەمەلایەنە دژی هەڕەشەکانی ئێران دروست بکەین".

ئەو فەرماندە باڵایەی ئەمەریکا دڵنیایی دەدات لەوەی وڵاتەکەی لە کاتی هەر هەڕەشەیەک بەشێوەیەکی خێرا و کاریگەر وەڵامی دەبێت و بۆ ئەوەش پێداویستییەکانیان ئامادەن.

ناکۆکییەکانی نێوان واشنتن و تاران بەردەوامە و ئەمەریکا لە دواین هەنگاویدا، بڕیاردا هەناردەی نەوتی ئێران بە تەواوی رابگرێت، ئێرانیش دەیەوێت بەردەوام بێت لەفرۆشتنی نەوتەكەی بەڵام بە رێگای جیاواز تر.

 





ئەم هەواڵە 5590جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad