English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دەرەوەی تورکیا: دوو کونسوڵخانەی دیکە لە عێراق دەکەینەوە
2019-04-28 [07:47 AM]

ZNA- ھەولێر


مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا و محەمەد حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە و لە دوای کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا.

وەزیری دەرەوەی عێراق لە دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لەگەڵ چاوشئۆغلۆ باسمان  لە پرسی تیرۆر، ئاوارەکان، کێشەی ئاو، ڤیزا و گومرگ کردووە و هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان دەدەین".

لای خۆیەوە مەولود چاوشئۆغلۆ رایگەیاند: "لە دوای بەغدا، سەردانی بەسرە و هەولێر دەکەم".

راشیگەیاند: "تورکیا گەرەنتی گەورە بە عێراق دەدات کە یارمەتی بەغدا دەدات بۆ ئاوەدانکردنەوە و ئاسایی کردنەوەی رەوشی بەغدا".

لەبارەی پرسی ئاو لە نێوان هەردوولا، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: "دەبێت هەردوولا  بگەینە رێککەوتن و کێشەکان چارەسەر بکەین".

ئاشکراشیکرد: "تورکیا کونسوڵخانە لە مووسڵ و بەسرە دەکاتەوە و بۆ چارەسەکردنی پرسی کەرکووکیش هەماهەنگی دەکات".





ئەم هەواڵە 10555جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad