English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆبوونەوەی شاندی هەولێر و بەغدا دەستی پێ کرد
2019-04-28 [08:46 AM]

ZNA- ھەولێر


شاندێکی باڵای حکوومەتی عێراق گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەیەکی باڵا بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی دەستی پێ کرد.
 
کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی بەرنامەی لێژنەی فیدرالیی بۆ کاروباری ئابووریی عێراقە و لەمبارەیەوە نووری دلێمی، وەزیری پلاندانانی عێراق رای گەیاندووە کە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی هەندێک بابەتی پەیوەندیدار بە هەولێر و بەغدا هاتوون، هەروەک دەزاندرێت هەندێک بابەت هەن کە هێشتا چارەسەر نەکراون، وەک بابەتی دەروازە سنوورییەکان و کۆنتڕۆڵی جۆری.
 
بەپێی زانیارییەکان لەو کۆبوونەوە گرنگەدا باس لە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و پێناسەی گومرگی و سیستەمی هاتوچۆ و چەند پرسێکی دیکە دەکرێت.
 
 
 
پێكهاته‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و كاندیدی پارتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت
كه‌ریم شنگال، وه‌زیری ناوخۆ
عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانان
خالید دۆسكی، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان
رێكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید، وه‌زیری ته‌ندرووستی
نێچیرڤان ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران
ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران
دڵشاد شه‌هاب، راوێژكاری باڵای سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران
سه‌فین دزه‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی حكوومه‌ت
نووری عووسمان، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان
فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د، راوێژكاری یاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران
رابه‌ر سدیق، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی
عوسمان شوانی، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی ئابووری
ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان عه‌زیز، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگ
عه‌بدولقادر عه‌بدوڵڵا، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگ
رزگار عه‌لی عه‌زیز، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی هه‌رێم
فرسه‌ت سۆفی
 
پێكهاته‌ی شاندی حكوومه‌تی عێراق
فوئاد حسێن، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری دارایی و وه‌زیری دارایی عێراق
نووری سه‌باح حه‌مید، وه‌زیری پلاندانانی عێراق
عه‌بدولئه‌میر مایح مازی، وه‌زیری رۆشنبیری
محه‌مه‌د هاشم عه‌بدولحه‌مید، وه‌زیری بازرگانی
ساڵح عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د، وه‌زیری پیشه‌سازی و كانزاكان
حه‌مید نه‌عیم خزه‌یر، ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران
ماهر حه‌ماد جوهان، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق
سامی ره‌ئووف ئه‌عره‌جی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نیشتمانیی وه‌به‌رهێنان
كازم محه‌مه‌د جه‌وادو راوێژكاری ئابووری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
حسێن عه‌لی داود، سه‌رۆكی ده‌زگای پێوانه‌سازی و كۆنترۆڵی جۆری وه‌زاره‌تی پلاندانان
هه‌نا ئیسماعیل ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی یاسایی وه‌زاره‌تی پلاندانان
فه‌لاح جاسم محه‌مه‌د، راوێژكاری وه‌زاره‌تی نه‌وت
ساڵح حسێن جه‌بر، وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق
عه‌لی محه‌ن ئیسماعیل، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق
سه‌ڵاح نووری خه‌ڵه‌ف، سه‌رۆكی دیوانی چاودێریی دارایی
حه‌سنین فوئاد كازم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی یاسایی له‌ ئۆفیسی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
هه‌یسه‌م كازم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سكرتارییه‌تی كاروباری ئابووری
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
مونزر عه‌بدولئه‌میر ئه‌سه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌سته‌ی گشتی گومرگ
ساره‌ فوئاد محه‌مه‌د، راوێژكاری ئه‌ندام له‌ لیژنه‌ی كاروباری ئابووری
كازم محه‌مه‌د برسیم، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان





ئەم هەواڵە 4360جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad