English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی : بڕوامان بە ھاوبەشی درووستکردن و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی حکومەتی فیدراڵی و بەرێوەبردنی دەوڵەت ھەیە
2019-04-28 [12:02 PM]

ZNA- ھەولێر 




نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند: بڕیاری ھاتنی شاندی عێراقی بەرزدەنرخێنین و سازدانی ئەم کۆبوونەوەیە بەڵگەیە لەسەر بڕوابوونمان بە چارەسەرکردنی کێشەکان بە گفتوگۆ.


نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی حکومەتی عێراقی کە پێکھاتبوون لە ژمارەیەک وەزیر و بەرپرس کە ئەمڕۆ سەردانی ھەولێریان کرد، گوتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: بڕیاری ھاتنی شاندی عێراقی بەرزدەنرخێنین، سازدانی ئەم کۆبوونەوەیە بەڵگەیە لەسەر بڕوابوونمان بە چارەسەرکردنی کیشەکان بە گفتوگۆ، دەبێ ھەموو پرسەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا بە ڕێی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن چارەسەر بکرێن. 


سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند: دەبێ پرسەکان لەسەر بنەمانی دەستووری عێراق چارەسەربکرێن، بڕوامان بە ھاوبەشی درووستکردن و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی حکومەتی فیدراڵی و بەرێوەبردنی دەوڵەت ھەیە. 


نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: برایانی ئێمەی ھەرێمی کوردستان کە لە حکومەتی فیدراڵیدان، رۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە دۆزینەوەی چارەسەری کێشەکان . 


سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند: ڕێککەوتن لەسەر یەکخستنی ڕسومات ھەنگاوێکی گرنگە بۆ بەچوارچێوەکردنی سیاسەتی ھاوبەش، ئەرکی ئێمەیە بە گیانێکی ھاوبەش ئەم ئاستەنگانە تێپەڕێنین و چارەسەریان بۆ بدۆزینەوە . 





ئەم هەواڵە 2524جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad