English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ هه‌ولێر دزێك ده‌ستگیر كرا
2019-04-28 [12:21 PM]

ZNA-هه‌ولێر


ەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر رایدەگەێنێت، دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیرکردن دەردەچێت بۆ تۆمەتبارێک لە لایەن نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی ڕۆژھەڵاتەوە، فەرمانی دەستگیر کردنەکە لە لایەن بنکەی پۆلیسی باداوانەوە جێ بەجێ دەکرێت.

لەمبارەیەوە رائیدی پۆلیس، زیرەک تاھیر میرە، ئەفسەری بنکەی پۆلیسی باداوان بە ھەولێر پۆلیسی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبار (ک. ر. ح) مان پێگەیشت لە لایەن نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی ڕۆژھەڵات، دەست بە جێ دوای بە دواداچونێکی وورد بۆ شوێنی نیشتەجێ بوونی توانیمان ئەمڕۆ دەستگیری بکەین و ڕەوانەی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی ڕۆژھەڵاتی بکەینەوە.

گوتیشی: تۆمەتبار دوای دەستگیر کردنی دانی نا بە تاوانەکەی کەوا ھەڵسابوو بە دزیکردن لە دوکانێکی مۆبایل لە سنوری نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی ڕۆژھەڵات کە بڕەکەی بە زیاتر لە (٣٠,٠٠٠) سی ھەزار دۆلاری ئەمەریکی دەخەمڵێنرێت، تۆمەتبار بەندە بە پێی ماددە (٤٤٣) لە یاسای سزادانی عێراق.

 

Thumbnail





ئەم هەواڵە 2224جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad