English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گیا لەسەر پنجی خۆی دەڕوێتەوە 
2019-04-28 [12:52 PM]

ZNA- ھەولێر 




دوای ئەوەی دوێنێ شەو یانەی بەرشەلۆنە توانی نازناوی خولی ئیسپانی بەدەست بھێنێت ، دیمەنێک سەرنجی رۆژنامەنووسانی بەلای خۆی راکێشا . 

لەکاتی ئاھەنگ گێڕانی یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە بە بەدەستھێنانی نازناوەکە لویس سوارێز کوڕەکەی کە ناوی لوترۆ یە لەباوەش گرتبوو و منداڵەکەشی گازێکی لە شانی باوکی دا. 

ئەم دیمەنە ئەوەی بەبیر ھاندەران ھێنایەوە کاتێک لە جامی جیھانی ٢٠١٠ سوارێز گازێکی لە شانی کیلینی دا و بەھۆیەوە سوارێز بۆ ماوەی ٤ مانگ سزا درا. 

ھەروەھا کاتێک بەرشەلۆنە بۆندی لەگەڵ سوارێز مۆرکرد یەکێک لە بەندەکانی گرێبەستەکەی ئەوەبوو کە نابێت سوارێز گاز لەھیچ یاریزانێک بدات. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 9979جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad