English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمەڵێک لە سودەکانی زەیتوون
2019-04-25 [09:39 AM]

هەولێر _ ZNA


 

زەیتون بە بەرفراوانترین جۆری خواردن دادەنرێت لە جیهاندا.هەرچەندە زۆرێك لە خەڵكی بۆ دروستكردنی زەڵاتەوە و خواردن بەكاری دەهێنن، بە هۆی تاڵی بە شێویەكی ئاسایی ناخورێ، بەڵام دوای خۆشكردنی دەبێتە خواردنێكی باو و زۆر سوود بە جەستە و تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.

زەیتوون زۆر كالۆری و چەوری سوودبەخشی تێدایە كە دەگاتە %85، ئەگەر بەردەوام بەكاربهێنرێت لە چەندان نەخۆشی دوور دەبیت، هەروەها سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی دژەئۆكسید و دژەهەوكردنە، بەهۆی ئەم پێكهاتە گرنگانەوە زەیتوون چەندان سوود و گرنگی بۆ لەش هەیە كە ئەمانەن.

یەكەم: تەندروستی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن باشتر دەكات، زەیتون بڕێكی زۆر دژەئۆكسیدی تێدایە كە خانەكان لە زیان دەپارێزێت و فشاری ئۆكسان كەم دەكاتەوە. ڕێ لە دروستبوونی چەوری دەگرێت لە خوێنبەرەكاندا دەگرێ، بەهۆی دژە ئۆكسیدەوە تەندروستی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن پارێزراو دەبێت، زەیتوون سەرچاوەیەكی باشی ڤیتامین E و چەندان دژە ئۆكسیدی بەهێزە.

دووەم: ڕێ لە نەخۆشی شێرپەنجە دەگرێت، بەگوێرەی ئەو توێژینەوانەی كە كراوە  هەوكردنی دریژخایەن و فشاری ئۆكسان هۆكاری سەرەكین بۆ گەشەكردنی نەخۆشی بەتایبەتی شێرپەنجە. بەڵام زەیتوون ڕێ لە نەخۆشییەكانی شێرپەنجە دەگرێت، بەهۆی تایبەتمەندی دژەئۆكسید و پێكهاتەی خۆراكی دژەهەوكردنەوە، ترشی ئۆلینۆلیك جۆرە ترشێكە لە زەیتوون هەیە بەسوودە بۆ چارەسەر كردنی شێرپەنجەی سنگ.

سێیەم: دابەزاندنی كێش، ئەو چەوریەی كە لە زەیتوون هەیە لە بری چەوری خوساندن یان چەوری سیانی بەكاردەهێنرێت، یارمەتی دابەزاندنی كێشی لەش دەدات، زەیتی زەیتوون چارەسەرێكی باشە بۆ كەمكردنەوەی ئاستی كۆڵیسترۆڵ و ڕێ لە زیادبوونی كێشی لەش دەگرێت.

چوارەم: تەندروستی هەرس، زەیتوون ترشی ماسلینیكی تێدایە بە تایبەتی لە بەشی دەرەوەی كە ڕێ لە گەشەشكردنی خانەی شێرپەنجەی دەگرێ، جیا لەوە سەرچاوەیەكی باشی ڕیشاڵە لە سەد گرام زەیتوون دا نزیكەی 3.2 گرام ڕیشاڵی خۆراكی هەیە، پێویستە پیاوان رۆژانە 38 گرام ڕیشاڵ و ئافرەتان 25 گرام ریشاڵ بخۆن.

پێنجەم: كەمخوێنی لەناو دەبات، سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی ئاسنە كە خانەی خوێنی سور لە ڕێی ئۆكسجینی سییەكانەوە هەڵدەگرێت و دەیگوازێتەوە بۆ سەرجەم ئەندامانی لەش، بەبێ‌ ئاسن لەش ناتوانێت خانەی خوێنی سوور بەرهەم بهێنێت.





ئەم هەواڵە 6508جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad