English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان
2019-04-29 [06:39 AM]

ZNA-هەولێر



بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی خاوی برێنت 35 سەنت و بەڕێژەی لەسدا 0.5 دابەزیوە، كە نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردویەتیە 71.80 دۆلار لە كۆتا مامەڵەدا.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا 39 سەنت و بە ڕێژەی لەسەدا 0.6 دابەزینی بەخۆوە بینیوە و نرخی یەك بەرمیل دەكاتە 62.91 دۆلار.

هاوكات هەردو بەرهەمی نەوتی خاوی برێنت و تەكساسی رۆژئاوای ئەمریكا بە بەراورد بە نرخەكانی پێشویان، بەشێوەیەكی گشتی و بەڕێژەی لەسەدا سێ دابەزینیان لە نرخەكانیاندا تۆماركردوە.

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بە مەبەستی كەمكردنەوەی كاریگەری سزاكانی وڵاتەكەی بۆ سەر ئێران، هەینی رابردو 26ی نیسان داوای لە رێكخراوی وڵاتانی وەبەرهێنی نەوت (ئۆپیك) كرد رێژەی وەبەرهێنانەكانیان زیاتربكەن، ئەمڕۆ دوشەممە بۆ چوارەم رۆژی یەك لە دوای یەك نرخی نەوتی خاو لە بازارەكانی جیهاندا دابەزی.





ئەم هەواڵە 2626جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad